ئه‌كته‌ری نه‌مساوی ماكسیمیلیان شیل كۆچی دوایی كرد
تۆڕی " بی بی سی"ـی به‌ریتانی بڵاویكردۆته‌وه، شیل شه‌وی هه‌ینی رابردوو له یه‌كێك له نه‌خۆشخانه‌كانی شاری ئانسبرۆك له وڵاتی نه‌مسا گیانی له ده‌ستدا.
بریكاری كاره‌كانی ئه‌و ئه‌كته‌ره سینه‌ماییه رایگه‌یاند، هۆكاری مردنیی "نه‌خۆشییه‌كی له‌ناكاو و ترسناك بوو".
شیل به‌شداری له چه‌ندین فیلمی سینه‌مایی دا كردووه، جگه له كاری ده‌رهێنانی بۆ چه‌ند فیلمێك، له ساڵی 1961 دا له رێگه‌ی فیلمی "ده‌سه‌ڵاتداریه‌تی له نورمبێرگ" خه‌ڵاتی ئۆسكاری وه‌ك باشترین ئه‌كته‌ر وه‌رگرت.