ماجید: موعین ئه‌سفهانیم بینیووه و به ته‌له‌فۆنیش قسه‌مان كردووه
ماجید به ئاژانس و رادیۆی په‌یامنێری راگه‌یاند، دووجار له نزیكه‌وه هونه‌رمه‌ندی گۆرانیبێژی فارسی موعین ئه‌سفهانی بینیووه، به ته‌له‌فوونیش قسه‌یان كردووه، گوتیشی "به ته‌له‌فۆن فارسییه‌كه‌م ده‌شڵه‌قێت و موزیكژه‌ن عارفی شه‌كوری كه هه‌میشه له‌گه‌ڵ موعین ئه‌سفهانی دایه و كاری موزیكی بۆ هه‌ردووكمان كردووه، قسه‌كانمانی وه‌رگێرِاوه".
"یادێك" نوێترین ئه‌لبوومی گۆرانی ماجیده، تا ئێستا دووجار چاپ كراوه‌ته‌وه، له‌باره‌ی ئه‌م به‌رهه‌مه‌وه گوتی "ئه‌م ئه‌لبوومه‌م له‌لایه‌ن ستۆدیۆی میترۆنۆم كاری تۆماركردنی بۆ كراوه، ئه‌و هه‌سته‌ی له موزیكی گۆرانییه‌كاندایه كه فارسییه و به شێوازێكی باش تۆماركراون، هۆكاری سه‌ركه‌وتنی ئه‌لبوومه‌كه‌ن".
ئه‌وه‌شی خسته روو، له‌م ئه‌لبومه‌یدا له 50% سوودی له ئاوازی فارسی وه‌رگرتوه، به‌ڵام هێشتا به‌د حاڵیبوونێك هه‌یه له رووی ره‌خنه‌وه، له‌به‌رئه‌وه‌ی كه‌سانێك هه‌ن ره‌خنه‌ی رووخێنه‌ر ده‌گرن، كه‌سانێكیش هه‌ن ره‌خنه‌ی بوونیادنه‌ر ده‌گرن له‌باره‌ی ئه‌و به‌رهه‌مه‌وه.
ماجید له باره‌ی دوایین كاری هونه‌ری خۆیه‌وه گوتی "به‌نیازی كلیپكردنی گۆرانی "به‌یانیت باش"ـم كه یه‌كێكه له گۆرانییه‌كانی ئه‌لبومه نوێكه‌م، بڕیار وایه له‌گه‌ڵ كۆمپانیای سۆلی فیلم كاری به‌رهه‌مهێنانی بۆ ده‌كرێت.