فیلمی "كۆشكێك له‌ شارستانییه‌تی كورد" نمایشكرا

فیلمی
له‌ ماڵی رۆشنبیری هه‌ولێر كه‌ سه‌ر به‌ وه‌زارتی رۆشنبیری عیراقییه‌، فیلمی "كۆشكێك له‌ شارستانییه‌تی كوردی" نمایش كرا.



ئه‌م فیلمه‌ له‌ ده‌رهێنانی ئه‌یاد جه‌باره‌ و به‌رێوه‌به‌ر ایه‌تی گشتیی رۆشنبیری گه‌رمیان به‌رهه‌می هێناوه‌.



به‌پێی دیمه‌نه‌كانی ئه‌و فیلمه‌، باس له‌ كۆشكی حه‌وش كورِی ده‌كات كه‌ نزیكه‌ی 25 كیلۆمه‌تر له‌ خۆرهه‌ڵاتی شاری كه‌لار و 25 كیلۆمه‌تر له‌ باكووری شاری خانه‌قیینه‌وه‌ دووره‌، كه‌ یه‌كێك له‌ پاشماوه‌كانی سه‌رده‌می ساسانیییه‌ و هاوسنووری قه‌سری شیرنی خۆرهه‌ڵاتی كوردستانه‌.



له‌و ئێواره‌یه‌دا ژماره‌یه‌كی زۆری عه‌ره‌به‌ ئاواره‌كانی ناوه‌رِاست و خواری عیراق كه‌ له‌ شاری هه‌ولێر نیشته‌جێن ئاماده‌بوون، دوای نمایشی فیلمه‌كه‌ش ژماره‌یه‌ك له‌ چاپكراوه‌كانی وه‌زاره‌تی رۆشنبیری عیراقی دابه‌شكران.



به‌پێی وته‌ی ئه‌ندامی ماڵی رۆشنبیری هه‌ولێر، سیروان رۆنی، مه‌به‌ست له‌و ئێواره‌ كۆرِه‌ دروستكردنی تێكه‌ڵییه‌كی رۆشنبیری گشتییه‌ كه‌ بۆ ئێستای ژیانی هاونیشتیمانیانی عیراقی پێویسته‌.
Top