له‌ هه‌ولێر پێشانگای ماری مالیفارج به‌ڕێوه‌چوو

له‌ هه‌ولێر پێشانگای ماری مالیفارج به‌ڕێوه‌چوو
به‌بۆنه‌ی رۆژی جیهانی ئافره‌تانه‌وه‌، پێشانگایه‌كی شێوه‌كاری بۆ خانمه‌ شێوه‌كاری فه‌ڕه‌نسی ماری مالیفارج له‌ هه‌ولێرێ كرایه‌وه‌.


پێشانگاكه‌ ئێواره‌ی دوێنێ یه‌كشه‌ممه‌، به‌ناونیشانی "كاریگه‌رییه‌كان"، له‌ لایه‌ن په‌یمانگای فه‌ڕه‌نسی له‌ هه‌ولێر كرایه‌وه‌، تێیدا چه‌ند تابلۆیه‌كی شێوه‌كاری بۆ ئاماده‌بووان خرانه‌ روو.


مالیفارج له‌ باره‌ی پێشانگاكه‌یه‌وه‌ گوتی "پشانگاكه‌م له‌ چه‌ند خانه‌یه‌كی هونه‌ری پێكهاتووه‌، ئه‌و خانه‌ جیاوانه‌ی كه‌ ئه‌م پێشانگایه‌یان پێكهێناوه‌ له‌ ژێر ناوی "كاریگه‌رییه‌كان" كۆكراونه‌ته‌وه‌، هه‌ر یه‌ك له‌ كاریگه‌رییه‌كان په‌یوه‌ستن به‌ كاریگه‌رییه‌كانی ئه‌م پێشانگایه‌.
Top