له هه‌ولێر پێشا‌نگایه‌كی گرافیكی كرایه‌وه
شێوه‌كار حسین كاكه‌یی به ئاژانس و رادیۆی په‌یامنێری راگه‌یاند، له به‌لژیكا گه‌ڕاومه‌ته‌وه گه‌شتێكی هونه‌ری له كوردستان ئه‌نجام ده‌ده‌م له هه‌ولێره‌وه ده‌ستم پێكردووه به كردنه‌وه‌ی پێشه‌نگایه‌كی شێوه‌كاری، به‌رده‌وام ده‌بم له گه‌ركووك و سلیمانیش پیشا‌نگای له‌و شێوه‌یه ده‌كه‌مه‌وه.
ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو: به‌هاوكاری هاوكار گروپ ئه‌و پیشا‌نگایه‌م كرده‌وه، زیاتر له 50 كاری هونه‌رییه به قه‌باره‌ی گه‌وره و ته‌كنیكی گرافیك كارم كردووه.
كاكه‌یی ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌ش كرد: تابڵۆكان گوزارشت له گه‌وره‌یی مرۆڤ ده‌كات، كه تیایدا فیكر و فه‌لسه‌فه و ته‌كنیكم له تابلۆكان كۆكردوه‌ته‌وه له‌چه‌ند قۆناغێكی ئه‌زموونی خۆم به‌شێوه‌یه‌كی هه‌مه‌جۆر.