فیلمی "ده‌ربه‌ند" له دوو فیستیڤاڵی جیهانیدا به‌شدار ده‌بێت
ئه‌م فیلمه له ده‌رهێنانی سینه‌ماكاری ئێرانی په‌رویز شه‌هبازی و له وێنه‌گرتنی وێنه‌گری كورد هوومه‌ن بێهمه‌نیش، له نوێترین به‌شداری نێونه‌ته‌وه‌یی خۆیدا له هه‌شته‌مین خولی فیستیڤاڵی نێوده‌وڵه‌تیی فیلمی كارنگی ملۆن له وڵاتی ئه‌مه‌ریكا، هه‌روه‌ها له به‌شی ده‌ره‌وه‌ی پێشبڕكێی "روانینی جیهانی" له 38ـه‌مین خولی فیستیڤاڵی نێوده‌وڵه‌تیی فیلمی هۆنگ كۆنگ له وڵاتی هۆنگ كۆنگ نمایش ده‌كرێت.
له فیستیڤاڵی نێوده‌وڵه‌تیی فیلمی كارنگی ملۆن كه بیرئانینێكی ساڵانه بۆ پۆل گوودمه‌ن ده‌روونناس و مامۆستای زانكۆی كارنگی ملۆنی ئه‌مه‌ریكی دێته‌ئه‌ژمار، تێیدا 16 فیلمی سینه‌مایی له وڵاتانی جۆراوجۆری جیهان له رۆژانی 26 ئازار/ مارس تا 4 ئه‌پریل/ نیسان 2014 نمایش ده‌كرێت.
له 38ـه‌مین خولی فیستیڤاڵی نێوده‌وڵه‌تیی فیلمی هۆنگ كۆنگدا به‌شێكی تایبه‌ت بۆ به‌رهه‌مه‌كانی ئه‌سغه‌ر فه‌رهادی سینه‌ماكاری ناوداری ئێرانی و هه‌ڵگری خه‌ڵاتی ئۆسكار ته‌رخانكراوه، تێیدا فیلمی سینه‌مایی "شاری جوان" و فیلمی سینه‌مایی "سه‌ما له غوبار" نمایش ده‌كرێن.
ئه‌م فیستیڤاڵه به به‌شداری به‌رهه‌می سینه‌ماكارانی وڵاتانی جۆراوجۆری كیشوه‌ری ئاسیا كه له رۆژانی 24 ئازار/ مارس تا 7 ئه‌پریل/ نیسان 2014 له وڵاتی هۆنگ كۆنگ به‌ڕێوه‌ده‌چێت.
فیلمی "ده‌ربه‌ند" كه له 31ـه‌مین خولی فیستیڤاڵی نێوده‌وڵه‌تی فیلمی فه‌جر خه‌ڵاتی سیمورغی بلوورینی باشترین به‌ڕێوه‌به‌ری وێنه‌گرتن و ده‌رهێنانی به‌ده‌ستهێنا تا ئێستا له چه‌ندین فیستیڤاڵی گرینگ له ئاستی جیهاندا نمایشكراوه.
"ده‌ربه‌ند" له دوایین به‌شداری نێونه‌ته‌وه‌یی خۆیدا له گه‌ڵ حه‌وت فیلمی به‌رچاوی فیلمسازانی كیشوه‌ری ئاسیا له میانه‌ی 16مین خولی فیستیڤاڵی فیلمه ئاسیاییه‌كانی دۆڤێل له فه‌ڕه‌نسا نمایشكرا.
ئه‌م فیستیڤاڵه به به‌شداری به‌رهه‌می وڵاتانی جۆراوجۆر له رۆژانی 10 تا 14 ئازار/ مارس 2014 له شاری دۆڤێل له وڵاتی فه‌ڕه‌نسا به‌ڕێوه‌چوو.
PNA