کتێبی"گینس" تەمەنی بوو بە ٦٠ساڵ

کتێبی
کتێبی جیهانیی "گینس" کە خێراترین، بەتەمەنترین، سەیروسەمەرترین و هەموو "ترین"ـەکانی دیکە بڵاو لە خۆی دەگرێت، لە ساڵی ١٩٥٥ـەوە ساڵی جارێک چاپ و بڵاو دەکرێتەوە.
ئێستا ئەم کتێبە بە ئەژماری ١٣٤ ملیۆن دانە و بە ٢١ زمانی نەتەوەکانی جیهان بڵاو دەکرێتەوە.
رۆژی پێجنشەمی رابردو (١٠ی سپتەمەبەر)، شێستەمی ژمارەی کتێبی جهیانیی "گینس" بڵاو کرایەوە. لەم کتێبەشدا وەک ساڵانی رابردوو تێپەڕاندنە بێ هاوتاکان لە بوارە جۆراوجۆراکانی زانست، وەرزش و ئاژەڵ و شتی دیکە بڵاو کراونەتەوە.
چێرۆکی یەکەمجار دەرچوونی کتێبی پڕفرۆشی گینس بۆ رووداێکی گرێوکردن دەگەڕێتەوە کە ساڵی ١٩٥١ لە بەریتانیا دەستی پێکرد. "سەر هیوبیوور" سەرۆکی کۆمپانیای بەرهەم هێنانی "بیرە"ی "گینس" ئەو کات پێی خۆش بوو بزانێت خێراترین باڵندەی ئەوروپا کامەیە. ئەنجامێک کە دوای چەند ساڵ کاری لێکۆڵینەوە پێی گەیست، کۆمەڵێک توانای سەیر سەمەرەبوون کە دواتر لە توێی کتێبێکدا چاپ کران.
سەرەتا بڕیار بوو کتێبی گینس وەک ریکلام بۆ ئەم "بیرە"یە تەنیا لە شوێنەکانی فرۆشتنی بیرە بڵاو بکرێتەوە، بەڵام خوازیارانی زۆری کتێبی گینس، وای کرد ئەم کتێبە لە فۆرمەتی چاپی و ئەلیکترۆرنیدا لە سەرانسەری جیهان بگاتە دەستی خوازیارانی و هەروەها لاپەڕەیەکی فەیسبووک و چانالێکیشی لە ماڵپەڕی یوتووبدا بۆ تەرخان بکریت.
Top