پێشانگایەکی شێوەکاری لە رۆژی بونیادنانی سلێمانی

پێشانگایەکی شێوەکاری لە رۆژی بونیادنانی سلێمانی
بەبۆنەی رۆژی بونیادنانی شاری سلێمانی، پێشانگایەکی شێوەکاری بۆ شێوەکاران دەکرێتەوە.
پێشانگاکە لەلایەن دەزگای رۆشنبیریی جەمال عیرفان سازدەکرێت و لە ١٤ مانگی نۆڤەمبەر لە شاری سلێمانی بەرێوەدەچێت و هەر شێوەکارێک بخوازێت دەتوانێت بەرهەمەکانی بۆ رێکخەرانی پێشانگاکە بنێرێت.
دوا رۆژ بۆ وەرگرتنی بەرهەمەکان، ١ نۆڤێمبەری داهاتووە لە تەلاری هونەر لە سلێمانی، دواتر لەلایەن لیژیەکەوە هەڵسەنگاندنی بۆ دەکرێت و لە پێشانگاکەدا دەخرێنەڕوو.
Top