زانیاری نوێ لەبارەی نەفەرتینی
مەمدوحالدەماتی، وەزیری ئاسەوارناسی میسر گوتی شوێنەوارناسان لەسەدانەو دڵنایان کە ئەو وێنانەی بە تیشکی راداریی لە شوێنی ناشتنی توتعنخئامون گیراون بوونی هۆڵێکی شاراوە لە پشت گۆرەکە پێشان دەدەن.
شاژن نەفرتینی، لە سەدەی ١٤ی پێشزاییندا شاژنی میسری بوو. نەفرتینی بە مانای "ژنێکی جوان"ە.
کارناسان دەڵێن ئەو شاژنە لەوانەیە دایکی توت عەنخ ئاموون بێت.
نەفەرتینی هاوسەری ئاخناتون، فیرعەونی میسری لە سەدەی ١٤ پێشزایین و دامەزرێنەری ئاینی "ئاتون" بوو.
شوێنەوارناسان چەندین ساڵە بەدوای وەڵامی ئەم پرسیارەن کە بۆچی گۆڕی توتعەنخئامون لە گۆری فیرعەونەکانی دیکەی میسر بچوکترە. ئەوان بەو دۆزینەوە نوێیە دەتوانین پێشبینی ئەوە بکەین ئەو گۆڕە لە بنەرەتدا هی شاژنی میسر بێت نەک هی فیرعەون.