فیلمێكى كوردى لە پێشبڕكێى سەرەكى فێستیڤاڵێكى جیهانیدایە
سۆران ئیبراهیم، بە ئاژانسی پەیامنێری راگەیاند، فیلمى "بێدەنگى مێروولەكان" لە بەشی پێشبڕكێی سەرەكی فێستیڤاڵی فیلمی ئەڵترناتیڤدا بەشدارە و تاكە نوێنەری هەرێمی كوردستان و عێراقە لەم فێستیڤاڵەدا.
گوتیشی "فێستیڤاڵەکە لە رۆژى 8ـى كانونى یەكەمى ئەمساڵدا دەستپێدەكات و تاکو 12ـى هەمان مانگ بەردەوام دەبێت".
سەبارەت بە ناوەڕۆكى فیلمەكەش، ئیبراهیم گوتى "فیلمەكە باس لە چەمكى مردنێكى شەرەفمەندانە دەكات و بەباشمزانى بە رۆحی فەریناز خوسرەوانی بکەم، ئەو كچە كوردەی لەپێناو پاراستنى شەرەف و ناموسی خۆیدا كۆتایى بە ژیانى خۆى هێناو مردنێكى شەرەفمەندانەى هەڵبژارد".
ئاماژەی بۆ ئەوەکرد، فیلمەكە سەبارەت بە كەسایەتییەكە كە ئومێدی ژیان لەدەست دەدات و وا بیردەكاتەوە جگە لە مردن هیچ رێگەیەك بۆ ژیانكردن نەماوە.
روونیشیکردەوە، ئەم فیلمە بەپشتگیرى بەهمەن قوبادى دەرهێنەرى بەناوبانگى كورد، بەرهەمهێنراوە.
ستافى بەرهەمهێنانى فیلمەكە بریتین لە: نووسین و كامێرا و دەرهێنان: سۆران ئیبراهیم، نواندن: تەها ئاغاجان، دڵنیا كاموسی، چیا هەورامی، یاریدەدەرانی كامێرا: محەمەد رەزایی، تۆفان ئەبوبەكر، خالید مەولود.
دەنگ هەڵگر:محەمەد تۆریوەریان، مۆنتاژ و دەنگ دانەر: سۆران فەهیم، راوێژكاری سیناریۆ: تۆفیق ئەمانی، تروكاژ: سۆلاڤ فیلم، دیزاینی جلوبەرگ: سۆران ئیبراهیم، یاریدەدەری جلوبەرگ: هەردی حەسەن، یاریدەدەرانی دەرهێنەر: هەردی حەسەن، پەیمان جەمشیدی، سەحەر نیكپور، میكیاژ:عەلی ئەژدەری، یاریدەدەری میكیاژ: مینا موعینی.
رەنگ:مەیسەم كەمالی، دیزاینی پۆستەر و تیتڕاژ: زانیار كاكەخانی، بەرپرسی راگەیاندن: شۆڕش محەمەد، وێنەگری پشت كامێرا: قادر فەرەجی، یاریدەدەری بەرهەمهێنەر: شاخەوان ئیدریس.
بەڕێوەبەری بەرهەم: سەنگەر حەسەن، یاریدەدەرانی بەرهەم: كەیهان ئەنوەر، كارزان ئیبراهیم، هاوار قادر، بەرهەمهێنەر: سۆران ئیبراهیم، بەرهەمی: ئاكۆ فیلم كوردستان-عێراق2015".