بەڕێوەبەری نوێی كتێبخانە گشتییەكانی سلێمانی دەستەبەكاربوو
ئەم رێورەسمە دوێنێ یەکشەممە بە ئامادەبوونی ژمارەیەک لە بەرپرسانی وەزارەتی رۆشبنیبریی حکومەتی هەرێمی کوردستان، بەڕێوەچوو و ئالان رەئوف وەك بەڕێوەبەری نوێی كتێبخانە گشتییەكانی پارێزگای سلێمانی دەستنیشانکرا.
پێشتر حەمەعەزیز خالید بە وەکالەت ئەو پۆستەی بەڕێوەدەبرد و لە رێورەسمەکەدا ئامادەبوو و ستایشی چالاکییەکانی سەردەمی ئەو کرا.