حكومه‌تى نوێی سودان رِاگه‌ێنرا
دواى نزیكه‌ى دوو مانگ به‌سه‌ر ده‌رچونى ئه‌نجامى هه‌ڵبژاردنه‌كانى ولاَتى سودان حكومه‌تى نوێی سودان به‌سه‌رۆكایه‌تى (عومه‌ر حه‌سه‌ن به‌شیر) رِاگه‌ێنرا كه له 35 وه‌زاره‌ت پێكهاتوه.
له هه‌ڵبژاردنه‌كانى ولاَتى سودان عومه‌ر حه‌سه‌ن به‌شیر بۆ جارى دوه‌م له‌سه‌ر یه‌ك سه‌ركه‌وتنى به‌ده‌ستهێنا، هه‌رچه‌ند له‌لایه‌ن ئۆپۆزسیۆنه‌وه تێبینى زۆر له‌سه‌ر ئه‌نجامى هه‌ڵبژاردنه‌كان هه‌بوو.
حكومه‌تى سودان له‌لایه‌ن هه‌ریه‌ك له پارته‌كانى (بزوتنه‌وه‌ى گه‌ل بۆ ئازادى سودان) و (پارتى كۆنگره‌ى نیشتیمانی) پێكهێنرا و وه‌زاره‌ته‌كان و پۆسته‌كان به‌پێى ئه‌نجامه‌كان دابه‌شكرا به‌سه‌ر هه‌ردو پارتى براوه له هه‌ڵبژاردنه‌كان.