ئه‌ردۆگان: ئیسرائیل به‌رده‌وام باجى هه‌ڵه‌ى خۆى ده‌دات
گولاَن-ساڵح محمد
سه‌رۆك وه‌زیرانى توركیا هێرشی ئیسرائیل بۆ سه‌ركه‌شتى ئازادى به هه‌ڵه‌یه‌كى گه‌وره‌ى حكومه‌تى ئیسرائیل ناوبرد.
\"رِه‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆگان\"" سه‌رۆك وه‌زیرانى توركیا رِایگه‌یاند:
ئیسرائیل به‌رده‌وام له هه‌ڵه‌دایه و هه‌میشه باجى هه‌ڵه‌كانى رِابردوى داوه‌ته‌وه، ئه‌و هه‌ڵه‌ى ئیسرائیل به‌رامبه‌ر توركیا كردى كه هێرش كرده سه‌ر كه‌شتى توركیا زۆر به گه‌روه له‌سه‌رى شكایه‌وه.
هه‌روه‌ها سه‌رۆك وه‌زیرانى توركیا هۆشدارى دایه ئه‌و پارتانه‌ى ناو توركیا كه هاوكارى پارتى كرێكارانى كوردستان ده‌كه‌ن و گوتی:
ئه‌و لایه‌نانه‌ى كه هاوكارى په‌كه‌كه ده‌كه‌ن و خۆیان به ئاشتى خواز ده‌رده‌خه‌ن هه‌رگیز ناتوانن ئاشتى به‌رقه‌رار بكه‌ن و كۆتایی به ناكۆكى و توندوتیژى بهێنن، و وه‌كو ئه‌و لایه‌نه‌ى كه هاوكارى ده‌كات ته‌ماشا ده‌كرێت."