ئه‌مه‌ریكا له‌ ساڵى 2011 له‌ ئه‌فغانستان ده‌كشێته‌وه‌

ئه‌مه‌ریكا له‌ ساڵى 2011 له‌ ئه‌فغانستان ده‌كشێته‌وه‌

گولاَن-ساڵح محمد
كۆشكى سپی ئه‌مه‌ریكا بلاَوى كرده‌وه‌ كه‌ سوپاى ولاَته‌كه‌ى له‌ هاوینى ساڵى داهاتو له‌ ولاَتى ئه‌فغانستان ده‌كشێته‌وه‌ و ئه‌ركى پاراستنى ئاسایشى ئه‌و ولاَته‌ پێشكه‌شی حكومه‌تى ئه‌فغانسان ده‌كاته‌وه‌.

\"بیل بورتون\"" وته‌بێژ به‌ناوى كۆشكى سپی ئه‌مه‌ریكا رِایگه‌یاند:
هه‌رچه‌نده‌ توندوتیژى له‌ ولاَتى ئه‌فغانستان زیادى كردوه‌ و بارى ئه‌منى ئه‌فغانستان جێگیر نییه‌ به‌لاَم سوپاى ئه‌مه‌ریكا له‌ هاوینى ساڵى 2011 له‌و ولاَته‌ ده‌كشێته‌وه‌ و ئه‌منى ئه‌و ولاَته‌ رِاده‌ستى حكومه‌تى ئه‌فغانستان ده‌كاته‌وه‌.

گوتیشى: پێویسته‌ ئاسایشى ئه‌و ولاَته‌ رِاده‌ستى حكومه‌ته‌كه‌ى بكرێته‌وه‌ تا سه‌روه‌رى بۆ ولاَته‌كه‌ بگه‌رِێته‌وه‌ و بتوانن بارى ئه‌منى ئه‌فغانستان باشتر بكه‌ن.

شایانى باسه‌ بارى ئه‌منى ولاَتى ئه‌فغانستان جێگیر نییه‌ و كرده‌وه‌ توندوتیژیه‌كان له‌و ولاَته‌ رِوله‌زیادبونه‌.
"
Top