كۆریاى باكور هه‌رِه‌شه له نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتوه‌كان ده‌كات
گولاَن-ساڵح محمد
دواى ئه‌وه‌ى نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتوه‌كان داواى له هه‌ردو كۆریاى باكور و كۆریاى باشور كرد كه كێشه‌كانیان چاره‌سه‌ر بكه‌ن و كۆتایی به ئاڵۆزیه‌كانیان بهێنن به‌هۆى ژێرئاوخستنى كه‌شتیه‌كى كۆریاى باشور كه كۆریاى باكور به‌و كاره تۆمه‌تبار ده‌كرێت، له‌لای خۆیه‌وه كۆریاى باكور هۆشدارى دایه نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتوه‌كان كه ئه‌گه‌ر تۆمه‌تبارى بكات به ژێرئاوخستنى كه‌شتنى كۆریاى باشور ئه‌وه كاردانه‌وه‌ى توندى ده‌بێت.
\"سین سۆن هو\"" نوێنه‌رى كۆریاى باكور له نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتوه‌كان رِایگه‌یاند:
ئه‌گه‌ر نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتوه‌كان تۆمه‌تی ژێرئاوخستنى كه‌شتى كۆریاى باشور بداته پاڵ كۆریاى باكور و ئیدانه‌ى بكات ئه‌وه كاردانه‌وه‌ى توندمان به‌رامبه‌رى ده‌بێت.
كه‌شتیه‌كى كۆریاى باشور ژێرئاو كه‌وت و كۆریاى باشور حكومه‌تى كۆریاى باكور به‌ئه‌نجامده‌رى ئه‌و كاره تۆمه‌تبار ده‌كات، ئه‌مه‌ش بوه‌ته هۆى سه‌رهه‌ڵدانه‌وه‌ى گرژى و ئاڵۆزى نێوان هه‌ردوو كۆریاى باكور و باشور.
هه‌روه‌ها نوێنه‌رى كۆریاى باكور له نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتوه‌كان رِه‌تى كرده‌وه كه ولاَته‌كه‌ى ده‌ستى له‌و كاره‌دا هه‌بوبێت و به‌توندى ئه‌و تۆمه‌تانه‌ى رِه‌ت كرده‌وه.
"