ئه‌مه‌ریكا هۆشدارى ده‌داته‌ توركیا له‌مه‌رِ نزیك بونه‌وه‌ى له‌ ئێران

ئه‌مه‌ریكا هۆشدارى ده‌داته‌ توركیا له‌مه‌رِ نزیك بونه‌وه‌ى له‌ ئێران

گولاَن-ساڵح محمد
برِیاره‌ حكومه‌تى توركیا كه‌شتیه‌كى تر یارمه‌تى مرۆیی رِه‌وانه‌ى كه‌رتى غه‌زه‌ى فه‌له‌ستین بكات، و په‌رِله‌مانتارانى ئه‌مه‌ریكاش هۆشدارى ده‌ده‌نه‌ حكومه‌تى ئه‌نكه‌ره‌ به‌هۆى دوركه‌وتنه‌وه‌ و تێكچونى په‌یوه‌ندیه‌كانى له‌گه‌ڵ ئیسرائیل و نزیك بونه‌وه‌ى له‌ ئێران.

دیموكراتیه‌كان و كۆماریه‌كانى ئه‌مه‌ریكا سه‌ركۆنه‌ى تێكچونى په‌یوه‌ندیه‌كانى نێوان توركیا و ئیسرائیلیان كرد، و هه‌روه‌ها نزیك بونه‌وه‌ى توركیا و ئێرانیان به‌ كارێكى مه‌ترسیدار بۆسه‌ر په‌یوه‌ندیه‌كانى نێوان توركیا و ئه‌مه‌ریكا ناوبرد.

له‌لای خۆشیه‌وه‌ وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى توركیا رِایگه‌یاند كه‌ حكومه‌تى توركیا لیژنه‌یه‌كى پێكهێناوه‌ به‌مه‌به‌ستى لێكۆڵینه‌وه‌ له‌سه‌ر ئه‌و هێرشه‌ى كه‌ ئیسرائیل كردیه‌ سه‌ر كه‌شتی توركیا كه‌ بوه‌ هۆى كوشتى 7 كه‌س و بریندار بونى ژماره‌یه‌كى تر.
Top