شاندێكى ئیسرائیل سه‌ردانى توركیا ده‌كات

شاندێكى ئیسرائیل سه‌ردانى توركیا ده‌كات

گولاَن/ساڵح محمد
به‌مه‌به‌ستى كۆبونه‌وه‌ى له‌گه‌ڵ سه‌رانى توركیا و ئاسایی كردنه‌وه‌ى په‌یوه‌ندیه‌كانیان برِیاره‌ سه‌رۆكى حاخامه‌كانى ئیسرائیل سه‌ردانى توركیا بكات و له‌گه‌ڵ سه‌رۆك وه‌زیرانى ئه‌و ولاَته‌ كۆببێته‌وه‌.

\"مه‌ناحیم فۆرمان\"" سه‌رۆكى حاخامه‌كانى ئیسرائیل به‌سه‌ردانێكى فه‌رمى ده‌گاته‌ توركیا و له‌گه‌ڵ به‌رپرسانى توركیا و سه‌رۆك وه‌زیرانى توركیا (رِه‌جه‌ب ته‌یب ئۆردۆگان) كۆده‌بێته‌وه‌ به‌مه‌به‌ستى تاوتوێ كردنى په‌یوه‌ندیه‌كانى نێوان توركیا و ئیسرائیل، و هه‌وڵى ئاسایی كردنه‌وه‌ى په‌یوه‌ندى نێوان هه‌ردولا ده‌دات و دانوستان له‌و باره‌وه‌ ئه‌نجام ده‌دات.

سه‌ردانى مه‌ناحیم فۆرمانى سه‌رۆكى حاخامه‌كانى ئیسرائیل بۆ توركیا ده‌بێته‌ دوه‌م سه‌ردانى بۆ توركیا.

شایانى باسه‌ به‌هۆى هێرشكردنه‌ سه‌ر كه‌شتیه‌كى توركیا له‌لایه‌ن هێزه‌كانى ئیسرائیله‌وه‌ له‌ ماوه‌ى رِابردودا كه‌ بوه‌ هۆى كوشتنى نزیكه‌ى 10 كه‌س و برینداربونى ژماره‌یه‌كى ترى سه‌رنشینه‌كانى كه‌ هاوكاریان بۆ كه‌رتى غه‌زه‌ى فه‌له‌ستین ده‌گواسته‌وه‌ به‌مه‌به‌ستى شكاندنى ئه‌و ئابڵوقه‌ى سه‌ری كه‌ حكومه‌تى ئیسرائیل خستویه‌تیه‌ سه‌رى به‌بیانوى پاراستنى ئاسایشى خۆی، ئه‌مه‌ش بوه‌ هۆى تێكچونى په‌یوه‌ندیه‌كانى نێوان توركیا و ئیسرائیل و په‌یوه‌ندیه‌كانیان ئاڵۆزى تێكه‌وتوه‌.

حكومه‌تى توركیا چه‌ند مه‌رجێكى له‌به‌رده‌م ئیسرائیل داناوه‌ بۆ ئاسایی بونه‌وه‌ى په‌یوه‌نیده‌كانیان كه‌ گرنگترینیان ئه‌وه‌ی ئیسرائیل داواى لێبوركرد بكات به‌لاَم تائێستا ئیسرائیل ئاماده‌ نه‌بوه‌ ئه‌و مه‌رجانه‌ جێبه‌جێ بكات.
"
Top