كلینتۆن: ئه‌مه‌ریكا سزا به‌سه‌ر كۆریاى باكور ده‌سه‌پێنێت

كلینتۆن: ئه‌مه‌ریكا سزا به‌سه‌ر كۆریاى باكور ده‌سه‌پێنێت

گولاَن/ساڵح محمد
دواى سوربونى كۆریاى باكور له‌سه‌ر به‌رنامه‌ ئه‌تۆمیه‌كه‌ى حكومه‌تى ئه‌مه‌ریكا له‌سه‌ر زارى وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى ولاَته‌كه‌ى ئاشكرایی كرد كه‌ برِیاره‌ به‌م نزیكانه‌ كۆمه‌ڵێك سزاى نوێ به‌سه‌ر كۆریاى باكور بسه‌پێنێت به‌مه‌به‌ستى رِێگرتن له‌به‌رنامه‌ ئه‌تۆمیه‌كه‌ى و ده‌ستبه‌رداربونى ئه‌و ولاَته‌ له‌ به‌رنامه‌ى ئه‌تۆمى.

له‌میانه‌ى كۆنگره‌یه‌كى رِۆژنامه‌وانیدا له‌ ولاَتى كۆریاى باشور (هیلاری كلینتۆن) وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مه‌ریكا رِایكه‌یاند:
بۆ رِێگرتن له‌ به‌رنامه‌ ئه‌تۆمیه‌كه‌ى كۆریاى باكور حكومه‌تى ئه‌مه‌ریكا برِیارى داوه‌ كه‌ سزاى نوێ به‌سه‌ر حكومه‌تى كۆریاى باكور بسه‌پێنێت تا ناچارى بكات ده‌ست له‌به‌رنامه‌ ئه‌تۆمیه‌كه‌ى هه‌ڵبگرێت كه‌ كارێكى نایاساییه‌.

گوتیشى: به‌پێى سزاى نوێی ئه‌مه‌ریكا بۆ سه‌ر حكومه‌تى كۆریاى باكور رِێگه‌ به‌ كۆریاى باكور نادرێت كه‌ل و په‌لى سه‌ربازى بكرِێت و مامه‌ڵه‌ى پێوه‌ بكات.

هه‌روه‌ها وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مه‌ریكا هۆشدارى دایه‌ كۆریای باشور یش كه‌ رِێگرى له‌و كارانه‌ بكات كه‌ ده‌بێته‌ هۆى پاڵپشتى كردنى به‌رنامه‌ ئه‌تۆمیه‌كه‌ى كۆریاى باكور و سودى دارایی به‌ به‌رنامه‌ ئه‌تمۆمیه‌كه‌ى كۆریاى باكور ده‌گه‌ێنێت.

له‌لای خۆشیه‌وه‌ كۆریاى باكور به‌رده‌وامبونى خۆی له‌سه‌ر به‌رنامه‌ ئه‌تۆمیه‌كه‌ى دوپات كرده‌وه‌ و رِه‌تى كرده‌وه‌ به‌هیچ شێوه‌یه‌ك ده‌ستبه‌ردارى به‌رنامه‌ ئه‌تۆمیه‌كه‌ى ببێت.

شایانى باسه‌ به‌هۆی ژێر ئاوكه‌وتنى كه‌شتیه‌كى كۆریاى باشور په‌یوه‌ندیه‌كانى نێوان كۆریاى باكور و كۆریاى باشور ئاڵۆزى زیاتری تێكه‌وتوه‌ چونكه‌ كۆریاى باشور حكومه‌تى كۆریاى باكور به‌ئه‌نجامده‌رى ئه‌و كاره‌ تۆمه‌تبار ده‌كات و كۆریاى باكوریش ئه‌و تۆمه‌تانه‌ رِه‌ت ده‌كاته‌وه‌.
هه‌روه‌ها ئه‌مه‌ركا داواى له‌ كۆریاى باكور كرد كه‌ دانبنێت به‌ ژێرئاوخستنى كه‌شتى كۆریاى باشور.
Top