ئۆباما داوا ده‌كات په‌له بكرێت له پێكهێنانى حكومه‌تى عێراق
گولاَن/ساڵح محمد
سه‌رۆكى ئه‌مه‌ریكا و جێگره‌كه‌ى داوا له لایه‌نه عێراقیه‌كان ده‌كه‌ن په‌له بكه‌ن له پێكهێنانى حكومه‌تى عێراق و هه‌وڵبده‌ن به‌زوترین كات حكومه‌تى داهاتوى عێراق پێكبهێنن.
له به‌یاننامه‌یه‌مدا كه كۆشكی سپی ئه‌مه‌ریكا بلاَوى كردوه‌ته‌وه (باراك ئۆباما) سه‌رۆكى ئه‌مه‌ریكا داوا له لایه‌نه عێراقیه‌كان ده‌كات په‌له بكه‌ن له پێكهێنانى حكومه‌تى داهاتوى عێراق، و دواخستنى پێكهێنانى حكومه‌تى داهاتوى عێراق به‌رپرسان و لایه‌نه‌كانى عێراق ده‌خاته ژێر به‌رپرسیاریه‌تى ده‌ستوریه‌وه، و كاتى ئه‌وه هاتوه كه حكومه‌تى عێراق پێكبهێنرێت.
ئه‌م وتانه‌ى سه‌رۆكى ئه‌مه‌ریكا له میانه‌ى كۆبونه‌وه‌یه‌كى بو له‌گه‌ڵ \"ئۆدیرنۆ\""سه‌ركرده‌ى هێزه‌كانى ئه‌مه‌ریكا له عێراق و \""كریستۆڤه‌ر هێل\"" ـى باڵیۆزى ئه‌مه‌ریكا له عێراق.
هه‌روه‌ها سه‌رۆكى ئه‌مه‌ریكا خۆشحاڵى خۆى پیشاندا بۆ كشانه‌وه‌ى هێزه‌كانى ئه‌مه‌ریكا له كۆتایی مانگى ئابی ساڵى داهاتو كه ژماره‌ى سه‌ربازانى ئه‌مه‌ریكا كه‌مده‌كرێنه‌وه بۆ 50 هه‌زار سه‌رباز، و له‌سه‌رجه‌م شاره‌كانى عیچراق ده‌كشێنه‌وه به‌پێى رِێككه‌وتنامه‌ى نێوان ئه‌مه‌ریكا و عێراق.
له‌لایه‌كى تره‌وه \""جۆ بایدن\"" جێگرى سه‌رۆكى ئه‌مه‌ریكا له دوو په‌یوه‌ندى ته‌له‌فۆنی جیادا له‌گه‌ڵ هه‌ریه‌ك له \""ئه‌یاد عه‌لاوى\"" سه‌رۆكى لیستى عێراقیه‌و سه‌رۆكى وه‌زیرانى پێشوترى عێراق، و \""نورى مالیكی\"" سه‌رۆكى لیستى ده‌وڵه‌تى یاسا و سه‌رۆك وه‌زیرانى ماوه به‌سه‌رچونى عێراق، جه‌ختى له‌سه‌ر زو پێكهێنانى حكومه‌تى داهاتوى عێراق كرده‌وه و داواى لێ‌كردن كه په‌له بكه‌ن له پێكهێنانى حكومه‌تى عێراق.
"