كلینتۆن: ده‌رگاى كفتوگۆ له‌به‌رده‌م ئێران والاَیه‌

كلینتۆن: ده‌رگاى كفتوگۆ له‌به‌رده‌م ئێران والاَیه‌

گولاَن/ساڵح محمد

له‌میانه‌ى چاوپێكه‌وتنێكیدا له‌گه‌ڵ رِۆژنامه‌ى (نیویۆرك تایمز)، وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مه‌ریكا داواى له‌ ئێران كرد ده‌ست به‌دانوستانه‌كان بكاته‌وه‌ و ده‌ستبه‌ردارى به‌رنامه‌ ئه‌تۆمیه‌كه‌ى ببێت.

\"هیلاری كلینتۆن\"" وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مه‌ریكا رِایگه‌یاند: هێشتا ده‌رگاى گفتوگۆ له‌به‌رده‌م حكومه‌تى ئێران والاَیه‌ له‌سه‌ر به‌رنامه‌ ئه‌تۆمیه‌كه‌ى، به‌لاَم ده‌بێت ولاَتانى جیهان دڵنیابن له‌سه‌ر به‌رنامه‌ ئه‌تۆمیه‌كه‌ى ئێران و ئامانجى به‌رنامه‌ ئه‌تۆمیه‌كه‌ى حكومه‌تى ئێران بزانن.

هه‌روه‌ها وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مه‌ریكا حكومه‌تى ئێرانى تۆمه‌تبار كرد به‌ هه‌وڵدان بۆ به‌ده‌ستهێنانى چه‌كى ئه‌تۆمى له‌ژێر په‌رده‌ى به‌رنامه‌ى ئه‌تۆمى مه‌ده‌نى.

گوتیشى: نیگه‌رانى ولاَتان له‌مه‌رِ به‌رنامه‌ ئه‌تۆمیه‌كه‌ى ئێران له‌به‌ر ئه‌وه‌نییه‌ كه‌ ئایا كه‌ى ئێران ده‌بێته‌ خاوه‌نى چه‌كى ئه‌تۆمى به‌ڵكو له‌به‌ر ئه‌وه‌یه‌ كه‌ ئایا حكومه‌تى ئێران هه‌وڵ ده‌دات بۆ به‌ده‌ستهێنانى چه‌كى ئه‌تۆمى.

له‌كۆتایی لێدوانه‌كانیدا وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مه‌ریكا هیلاری كلینتۆن داواى له‌ حكومه‌تى ئێران كرد كه‌ ده‌ستبه‌ردارى به‌رنامه‌ ئه‌تۆمیه‌كه‌ى ببێت و ئاماژه‌ى به‌وه‌ دا كه‌ ولاَته‌كه‌ى ئاماده‌یه‌ بۆ گه‌رِانه‌وه‌ بۆسه‌ر مێزى دانوستانه‌كان به‌مه‌به‌ستى ده‌سبه‌رداربونى ئێران له‌به‌رنامه‌ ئه‌تۆمیه‌كه‌ى.

شایانى باسه‌ به‌هۆى به‌رده‌وامى ئێران له‌سه‌ر به‌رنامه‌ ئه‌تۆمیه‌كه‌ى ئه‌نجومه‌نى ئاسایشى نێوده‌وڵه‌تى بۆچواره‌م جار سزاى به‌سه‌ر حكومه‌تى ئێران سه‌پاند و دواى ئه‌ویش هه‌ریه‌ك له‌ یه‌كێتى ئه‌وروپا و ئه‌مه‌ریكا به‌جیا سزاى نوێیان به‌سه‌ر ئێران سه‌پاند."
Top