حكومه‌تى رِوسیا بارى نائاسایی رِاگه‌یاند

حكومه‌تى رِوسیا بارى نائاسایی رِاگه‌یاند

گولاَن/ساڵح محمد
به‌هۆى به‌رده‌وامى ئه‌و ئاگره‌ى دارستانه‌كانى ولاَتى رِوسیاى گرتوه‌ته‌وه‌ و كۆنترِۆڵ نه‌كردنى له‌لایه‌ن حكومه‌تى رِوسیاوه‌ كه‌ ژماره‌یه‌كى زۆر زیانى دارایی و مرۆیی به‌و ولاَته‌گه‌یاندوه‌ و سه‌دان دۆنم زه‌وى كشتوكاڵى و دارستانى سوتاندوه‌ حكومه‌تى ئه‌و ولاَته‌ بارى نائاسایی رِاگه‌یاند.

ماوه‌یه‌كه‌ ئاگرێكى به‌هێز دارستانه‌كانى ولاَتى رِوسیاى گرتوه‌ته‌وه‌ و زیاتر له‌ 50 كه‌س به‌ هۆیه‌وه‌ گیانیان له‌ده‌ستداوه‌ و ژماره‌یه‌كى زۆر ماڵى سوتاندوه‌ و ناوچه‌كانى نزیك له‌ ئاگره‌كه‌ چۆڵ كراوه‌، و هه‌روه‌ها بوه‌ته‌ هۆى زیانێكى گه‌وره‌ى مادى و مرۆیی و ژینگه‌ى رِوسیاى پیس كردوه‌ به‌جۆرێك كه‌ دوكه‌ڵ ئاسمانى مۆسكۆى پایته‌ختى رِوسیاى داپۆشیوه‌.

ئاگره‌كه‌ به‌رده‌وامه‌ و حكومه‌تى رِوسیا نه‌یتوانیوه‌ تا ئێستا كۆنترِۆڵی بكات و به‌هۆى نزیك بونه‌وه‌ى ئه‌و ئاگره‌ له‌ وێستگه‌ى چه‌كى ئه‌تۆمى رِوسیا كه‌ ته‌نها دوو هه‌زار كیلۆمه‌ترى ماوه‌ حكومه‌تى رِوسیا بارى نائاسایی له‌ ولاَته‌كه‌ى رِاگه‌یاند و برِیاره‌ كۆبونه‌وه‌یه‌كى نائاسایی ئه‌نجام بده‌ن بۆ تاوتوێ كردنى رِێگرتن له‌په‌ره‌سه‌ندنى ئاگره‌كه‌.

نزیك بونه‌وه‌ ئه‌و ئاگره‌ى رِوسیاى گرتوه‌ته‌وه‌ له‌ وێستگه‌ى چه‌كى ئه‌تۆمى رِوسیا مه‌ترسیه‌كى جدى له‌سه‌ر ولاَتى رِوسیا به‌تایبه‌تى و ولاَتانى ئه‌و ناوچه‌یه‌ به‌گشتى دروستكردوه‌.

هۆكارى كه‌وتنه‌وه‌ى ئه‌و ئاگره‌ ده‌گه‌رِێته‌وه‌ بۆ به‌رزبونه‌وه‌ى پله‌ى گه‌رما له‌ هاوینى ئه‌مساڵدا كه‌ له‌ ولاَتى رِوسیا پله‌ى گه‌رما به‌رزبویه‌وه‌ بۆ زیاتر له‌ 37 پله‌ ئه‌مه‌ش ژماره‌یه‌كى پێوانه‌ییه‌ بۆ ئه‌و ولاَته‌ كه‌ له‌مێژوى رِوسیا پله‌ى گه‌رما ئه‌و ئاسته‌ به‌رزه‌ى به‌خۆیه‌وه‌ نه‌بینیوه‌، كه‌ جگه‌ له‌و زیانه‌ى به‌هۆى ئه‌و ئاگره‌ به‌ر ولاَته‌ى كه‌وتوه‌ ژماره‌یه‌كى زۆر ماسی كوشتوه‌ و زیانێكى زۆرى به‌ كشتوكاڵى ئه‌و ولاَته‌ گه‌یاندوه‌.
هه‌روه‌ها پله‌ى گه‌رماى گۆى زه‌وى به‌گشتى له‌ هاوینى ئه‌مساڵ ژماره‌یی پێوانه‌یی شكاند كه‌ گه‌یشته‌ 61 پله‌ و ئه‌مه‌ش له‌سه‌ره‌تایی دروستبونى ئامێری پێوه‌رى پله‌ى گه‌رما تا ئێستا به‌رزترین ئاسته‌ كه‌ زه‌وى به‌خۆیه‌وه‌ بینیویه‌تى.
Top