وه‌زیرى ناوخۆى توركیا: تا ئه‌نجامدانى رِیفراندۆم له‌سه‌ر ده‌ستور توندوتیژى له‌ توركیا به‌رده‌وام ده‌بێت

وه‌زیرى ناوخۆى توركیا: تا ئه‌نجامدانى رِیفراندۆم له‌سه‌ر ده‌ستور توندوتیژى له‌ توركیا به‌رده‌وام ده‌بێت

گولاَن/ساڵح محمد

وه‌زیرى ناوخۆى توركیا هه‌مواركردنى ده‌ستورى ولاَته‌كه‌ى به‌ چاره‌سه‌رى كێشه‌كان و كۆتایی هێنان به‌ توندوتیژى له‌ توركیا ناوبرد و ئاماژه‌ى به‌وه‌دا كه‌ هه‌تا ئه‌و كاته‌ى ده‌نگ له‌سه‌ر هه‌مواركردنى ده‌ستورى توركیا ده‌درێت و ده‌ستوره‌كه‌ هه‌موار ده‌كرێت كارى تێكده‌رانه‌ و توندوتیژى به‌رده‌وام ده‌بێت له‌ توركیا.

له‌میانه‌ى به‌سه‌ركردنه‌وه‌ى چه‌ند ناوچه‌یه‌كى كوردنشین له‌ باشورى توركیا (به‌شیر ئه‌ته‌لاَى) وه‌زیرى ناوخۆى توركیا رِایگه‌یاند:
هه‌مواركدرنى ده‌ستورى توركیا كاریگه‌رى ده‌بێت له‌سه‌ر كۆتایی هێنان به‌ كرده‌ توندوتیژیه‌كان و كاردانه‌وه‌ى باشى له‌سه‌ر بارى ئه‌منى توركیا ده‌بێت بۆیه‌ تا ئه‌نجامدانى رِیفراندۆم له‌سه‌ر ده‌ستورى توركیا كارى توندوتیژى به‌رده‌وام ده‌بێت.

هه‌روه‌ها وه‌زیرى ناوخۆى توركیا ئاماژه‌ى به‌وه‌دا كه‌ هێزه‌ ئه‌منیه‌كانى توركیا چالاكیه‌كانیان چرِكردوه‌ته‌وه‌ بۆ رِێگرتن له‌ كارى توندوتیژى و هێوركردنه‌وه‌ى بارى ئه‌منى توركیا و كۆتایی هێنان به‌ توندوتیژى ، و له‌هه‌مانكاتدا هۆشیدارى دا له‌ خراپ بونى بارى ئه‌منى توركیا پێش ئه‌نجامدانى رِیفراندۆم له‌سه‌ر ده‌ستورى توركیا.

شایانى باسه‌ برِیاره‌ له‌ ناوه‌رِاستى مانگى ئه‌یلولى ئه‌مساڵ رِیفراندۆم له‌سه‌ر چه‌ند برِگه‌یه‌كى ده‌ستورى توركیا بكرێت كه‌ له‌لایه‌ن حكومه‌ته‌كه‌ى پارتى داد و گه‌شه‌پێدانه‌وه‌ هه‌مواركراوه‌ به‌مه‌به‌ستى ئه‌نجامدانى چاكسازى له‌ توركیا و هه‌وڵدان بۆ به‌ئه‌ندام بونى توركیا له‌ یه‌كێتى ئه‌وروپا، و ئه‌م هه‌نگاوه‌ش له‌لایه‌ن ئۆپۆزسیۆنه‌كانى ئه‌و ولاَته‌وه‌ دژایه‌تى ده‌كرێت.
Top