ئیسرائیل له هاوینى داهاتو هێرش ده‌كاته سه‌ر ئێران
گولاَن/ساڵح محمد
حكومه‌تى ئیسرائیل به‌نیازه له هاوینى ساڵى داهاتو هێرش بكاته سه‌ر ئێران و بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش له هه‌وڵى ئه‌وه‌دایه كه ئه‌مه‌ریكا ناچاربكات سزاى توندتر به‌سه‌ر ئێران بسه‌پێنێت، و هاوكارى بكات له هێرشكردنه سه‌ر ئێران و ئه‌گه‌ر ئیسرائیل نه‌یتوانى هێرشه‌كه‌ى ئه‌نجام بدات ئه‌وه ئه‌مه‌ریكا هێرش بكاته سه‌ر ئێران.
هه‌ردوو رِۆژنامهى به‌ناوبانگى ئه‌مه‌ریكی (كریستیان ساینس مۆنیتۆر) و (زا ئه‌تلانتیك) بلاَویان كرده‌وه كه ئیسرائیل به‌م نزیكانه هێرشى سه‌ربازى ده‌كاته سه‌ر ئێران و له‌به‌رنامه ئه‌تۆمیه‌كه‌ى بدات.
بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش چاوهرِوان ده‌كرێت (بنیامین ناتانیاهۆ)ـى سه‌رۆك وه‌زیرانى ئیسرائیل له مانگى كانونى یه‌كه‌م برِیار له‌سه‌ر ئه‌و هێرشه بدات.
به‌پێى پێشنینى ژماره‌یه‌كى زۆر له به‌رپرسانى ئیسرائیل له‌ماوه‌ى دوو ساڵى داهاتودا ئێران ده‌بێته خاوه‌نى چه‌كى ئه‌تۆمى بۆیه ئیسرائیل له ساڵى داهاتودا هێرش ده‌كاته سه‌ر ئێران به‌مه‌به‌ستى رِێگرتن له به‌ده‌ستهێنانى چه‌كى ئه‌تۆمى.
هه‌روه‌ها رِۆژنامه ئه‌مه‌ریكیه‌كان ئاماژه‌یان به‌وه‌داوه كه ئه‌گه‌ر ئیسرائیل هێرش بكاته سه‌ر ئێران ئه‌وه به‌رهه‌مهێنانى چه‌كى ئه‌تۆمى ئێران بۆ ماوه‌ى چه‌ند ساڵێك دواده‌كه‌وێت و پلانه‌كانى حكومه‌تى ئێران هه‌ڵده‌وه‌شێنێته‌وه بۆ به‌ده‌ستهێنانى چه‌كى ئه‌تۆمى.