ئه‌نجامى كۆتایی رِیفراندۆمى ده‌ستورى توركیا رِاگه‌ێنرا
گولاَن/ساڵح محمد
ده‌سته‌ى بالاَى هه‌ڵبژاردنه‌كانى توركیا ئه‌نجامى كۆتایی رِیفراندۆمى له‌سه‌ر ده‌ستورى توركیا رِاگه‌یاند كه له 12ـى ئه‌م مانگه له توركیا به‌رِێوه‌چوو.
به‌پێى سه‌رچاوه فه‌رمیه‌كانى حكومه‌تى توركیا 57.88% ـى ده‌نگده‌ران ده‌نگیان به \"به‌ڵێ\"" بۆ هه‌مواركردنى ده‌ستور داوه ، و له‌به‌رامبه‌ردا 42.12% ـى ده‌نگده‌ران ده‌نگیان به \""نه‌خێر\"" بۆ هه‌مواركردنى ده‌ستور داوه، و هه‌روه‌ها رِێژه‌ى به‌ژدارى كردنى هاولاَتیان له رِیفراندۆكه‌مه‌دا 73.12% بوو، و له‌ناوچه كورد نشینه‌كاندا رِێژه‌ى به‌ژدارى كردن زۆر كه‌م بوه.
ده‌سته‌ى بالاَى هه‌ڵبژاردنه‌كانى توركیا ئاشكرایی كرد له‌كۆى زیاتر له 49 ملیۆن هاولاَتى كه ده‌نگدان ده‌یگرتنه‌وه 39 ملیۆن ده‌نگده‌ر به‌ژدارى ده‌نگدانه‌كه‌ى كردوه.
به‌پێى ئه‌و رِیفراندۆمه‌ى له ده‌ستورى توركیا ئه‌نجام درا ده‌ستورى ئه‌و ولاَته هه‌موار ده‌كرێت و چاكسازى تێدا ده‌كرێت له زۆربه‌ى بواره گرنگه‌كاندا به‌تایبه‌ت له بوارى سیسته‌مى داد و دادگاى ده‌ستورى و ئه‌نجومه‌نى بالاَى داد، و هه‌روه‌ها سكالاَ له‌سه‌ر به‌رپرسه سه‌ربازیه‌كان به‌رزده‌كرێته‌وه له دادگا مه‌ده‌نیه‌كاندا."