ناتۆ: پێویسته توركیا چاره‌سه‌رى گونجاو بۆ كێشه‌ى كورد بدۆزێته‌وه
گولاَن/ساڵح محمد
سكرتێری گشتى هاوپه‌یمانى باكورى ئه‌تڵه‌سی ناتۆ ئاشكرایی كرد كه چاوه‌رِوانى چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌ى كورده له توركیا به شێوه‌یه‌كى ئاشتى و به‌رِێگه‌یه‌كى گونجاو.
(ئه‌ندرس فوغ راسموسن) سكرتێری گشتى ناتۆ پێش ده‌ستپێكردنى كۆبونه‌وه‌ى ناتۆ له‌میانى پرسیاریكدا ده‌رباره‌ى كێشه‌ى كورد له توركیا رِایگه‌یاند:
كێشه‌ى كورد كێشه‌یه‌كى ناوخۆى توركیایه و ناتۆ ده‌ست له‌و كێشه وه‌رنادات و په‌یوه‌ندى به كێشه‌ى ناوخۆی توركیا نییه، و كارى ناتۆ نییه ده‌ست له‌و كاره وه‌ربدات.
هه‌ر له درێژه‌ى لێدوانه‌كانیدا سكرتێری گشتى ناتۆ رِاگه‌یاند:
متمانه‌مان به توركیا هه‌یه كه بتوانێت كێشه‌ى كورد به‌رِێگه‌یه‌كى گونجاو چاره‌سه‌ر بكات و پێویستى به ته‌داخولى ناتۆ نه‌بێت.
له‌كۆتاییدا سكرتێری گشتى ناتۆ هیواى خواست كه كێشه‌ى كورد به رِێگه‌یه‌كى ئاشتى چاره‌سه‌ر بكرێت و كۆتایی به توندوتیژى بهێنرێت له توركیا.