ئه‌ردۆگان: ئه‌مه‌ریكا پشتگیرى تیرۆریزم ده‌كات

ئه‌ردۆگان: ئه‌مه‌ریكا پشتگیرى تیرۆریزم ده‌كات

گولاَن/ساڵح محمد
سه‌رۆك وه‌زیرانى توركیا هێرش كرده‌ سه‌ر حكومه‌تى ئه‌مه‌ریكا و به‌ پشتگیرى كردن له‌ تیرۆرزمى نێوده‌وڵه‌تى تۆمه‌تبارى كرد ، و نیگه‌رانى ولاَته‌كه‌ى بۆ ئه‌و هه‌ڵویستانه‌ى ئه‌مه‌ریكا ده‌ربرِی.

(رِه‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆگان) سه‌رۆك وه‌زیرانى توركیا رِایگه‌یاند:
ئه‌مه‌ریكا به‌ پاڵپشتى كردنى ئیسرائیل ئه‌وا پشتگیرى له‌ تیرۆرزمى نێوده‌وڵه‌تى ده‌كات و هاوكارى ده‌كات، چونكه‌ حكومه‌تى ئیسرائیل تیرۆرزمه‌ به‌ رِێگرى كردنى له‌ كه‌شتى ئاشتى كه‌ یارمه‌تى مرۆیی بۆ كه‌رتى غه‌زه‌ ده‌گواسنه‌وه‌ ئه‌و رِاستیه‌ى سه‌لماندوه‌.

سه‌رۆك وه‌زیرانى توركیا نیگه‌رانى ولاَته‌كه‌ى ده‌ربرِی بۆ پشتیوانى كردنى حكومه‌تى ئه‌مه‌ریكا له‌ ئیسرائیل به‌تایبه‌ت دواى ئه‌و هێرشانه‌ى ئیسرائیل بۆسه‌ر كه‌شتیگه‌لى مه‌ده‌نى ئه‌نجامى دان.
ئه‌م لێدوانانه‌ى ئه‌ردۆگان دواى ئه‌وه‌دێت كه‌ ئیسرائیل له‌چه‌ند مانگى رِابردودا هێرشی كرده‌ سه‌ر كه‌شتى ئازادى كه‌ هاوكارى بۆ كه‌رتى غه‌زه‌ ده‌گواسته‌وه‌ كه‌ له‌لایه‌ن حكومه‌تى ئیسرائیله‌وه‌ ئابڵوقه‌ى خراوه‌ته‌ سه‌ر له‌ئاكامدا بوه‌هۆى كوشتن و برینداربونى ژماره‌یه‌ك هاولاَتى توركیا، و ئه‌مه‌ش ئاڵۆزى خسته‌ نێوان هه‌ردو حكومه‌تى توركیا و ئیسرائیل.
Top