یه‌كێتى ئه‌وروپا داواى گۆرِینى ده‌ستورى توركیا ده‌كات

یه‌كێتى ئه‌وروپا داواى گۆرِینى ده‌ستورى توركیا ده‌كات

گولاَن/ساڵح محمد
به‌مه‌به‌ستى چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌ى كورد و هه‌نگاونان به‌ره‌ودیموكراتى و بون به‌ئه‌ندام له‌ یه‌كێـتیه‌كه‌، یه‌كێتى ئه‌وروپا داوا له‌ حكومه‌تى توركیا ده‌كات كه‌ ده‌ستورى ولاَته‌كه‌ى بگۆرِێت و ده‌ستورێكى نوێ دابنێت.

(ستیڤان فول) كۆمسیارى یه‌كێتى ئه‌وروپا رِایگه‌یاند:
بۆ به‌هێزكردنى توركیا و بون به‌ئه‌ندام له‌ یه‌كێتى ئه‌وروپا پێویسته‌ ده‌ستورێكى نوێ دابنێت تا بتوانێت بنه‌ماكانى دیموكراتیه‌ت جێبه‌جێ بكات و له‌ یه‌كێتى ئه‌وروپا جێی ببێته‌وه‌.

گوتیشى: له‌ توركیا فشارێكى زۆر له‌سه‌ر كه‌ناڵه‌كانى رِاگه‌یاندن هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌بێت ده‌ستورێك دابنرێت كه‌ رِێزى بیرورِاجیاوازه‌كان بگرێت و له‌سه‌ر بنه‌مانكانى مه‌ده‌نیه‌ت دابرِێژرێت.

شایانى باسه‌ ده‌ستورى توركیا له‌ساڵى 1980 دارِێژراوه‌ و له‌ مانگى رِابردودا رِڕپرسی له‌سه‌ر ده‌ستورى توركیا ئه‌نجام درا و زۆرینه‌ى ده‌نگده‌ران ده‌نگیان به‌پرِۆژه‌ى هه‌مواركردنى ده‌ستور دا كه‌ له‌لایه‌ن پارتى دادوگه‌شه‌پێدانى ده‌سه‌لاَتدارى توركیاوه‌ پێشكه‌ش كرابو كه‌ به‌پێى هه‌مواركردنه‌كه‌ ده‌سه‌لاَتى سوپا و دادوه‌رى كه‌م ده‌كرێـه‌وه‌.
Top