ئه‌مه‌ریكا: له‌سه‌پاندنى سزا به‌سه‌ر ئێراندا به‌شێك له‌ئامانجه‌كانمان پێكاوه‌

ئه‌مه‌ریكا: له‌سه‌پاندنى سزا به‌سه‌ر ئێراندا به‌شێك له‌ئامانجه‌كانمان پێكاوه‌

گولاَن/ساڵح محمد

ئه‌مه‌ریكا ئاماژه‌ به‌سه‌ركه‌وتنى ده‌كات له‌ سه‌پاندنى سزاى نێوده‌وڵه‌تى به‌سه‌ر ئێراندا و ئاماژه‌ به‌وه‌ده‌كات كه‌ ژماره‌یه‌ك له‌ ئامانجه‌كانى پێكاوه‌ له‌ سزادانى ئێران به‌هۆى به‌رده‌وامى ئێران له‌سه‌ر به‌رنامه‌ ئه‌تۆمیه‌كه‌ى.

دواى سه‌پاندنى سزا به‌سه‌ر ئێران له‌لایه‌ن ئه‌نجومه‌نى ئاسایش نێوده‌وڵه‌تى، ئه‌مه‌ریكا هه‌وڵه‌كانى چرِ كردوه‌ته‌وه‌ بۆ سزادانى تاك لایه‌نه‌ى ئێران له‌لایه‌ن هاوپه‌یمانه‌كانى به‌تایبه‌ت ژاپۆن و ئوسترالیا.

ئه‌مه‌ریكا رِایده‌گه‌ێنێت كه‌ سزادانى ئێران بوه‌ته‌ هۆى په‌راوێزخستن و دوركه‌وتنه‌وه‌ى ئه‌و ولاَته‌ له‌ ولاَتانى جیهان له‌رِوى ئابورى و سیاسیه‌وه‌.

هه‌روه‌ها واشنتۆن سوربونى خۆی له‌سه‌ر سزادانى ئێران دوپات كرده‌وه‌ و ئاشكرای كرد كه‌ به‌رده‌وام ده‌بێت له‌سه‌ر سزادانى ئێران تائه‌وكاته‌ى ده‌ستبه‌ردارى به‌رنامه‌ ئه‌تۆمیه‌كه‌ى ده‌بێت
Top