له‌هه‌ڵبژاردنه‌كانى ولاَتى به‌حرێن شیعه زۆرینه‌ى به‌ده‌ست هێنا
گولاَن/ساڵح محمد
لهولاَتى به‌حرێن هه‌ڵبژاردنه‌كانى پهرِلهمان و سه‌رۆكایه‌تى شاره‌وانیه‌كان بهرِێوهچو تێیدا كۆمه‌ڵه‌ى ویفاقى به‌رهه‌ڵستكارى شیعه زۆرینه‌ى ده‌نگه‌كانى به‌ده‌ستهێنا.
لیژنه‌ى بالاَى هه‌ڵبژاردنه‌كانى به‌حرێن ئه‌نجامى هه‌ڵبژاردنه‌كانى بلاَوكردهوه كه تێیدا (كۆمه‌ڵه‌ى ویفاق)كه پارتێكى شیعه‌یه توانى 18 كورسی له‌كۆى 40 كورسی له ئه‌نجومه‌نى شاره‌وانیه‌كانى به‌حرێن به‌ده‌ستبهێنێت كه ده‌كاته زۆرینه‌ى كورسیه‌كان.
له هه‌ڵبژاردنه‌كانى به‌حرێن ژماره‌یه‌كى زۆر له هاولاَتیان بهژدریان كرد و تێیدا سونه‌كان به‌هۆى دهنگپێنهدانی ئیخوان موسلمین ژماره‌یه‌كى كه‌م كورسیان به‌ده‌ستهێنا و گورزێكى كاریگه‌ریان به‌ركه‌وت، و له‌به‌رامبه‌ردا شیعه توانیان سه‌ركه‌وتن به‌ده‌ستبهێنن و 18 كورسی له‌ئه‌نجومه‌نى شاره‌وانیه‌كان به‌ده‌ستبهێنن، و لایه‌نه سه‌ربه‌خۆكان 12 كورسیان به‌ده‌ستهێنا.
دواى رِاگهیاندنى ئه‌نجامى هه‌ڵبژاردنه‌كان كۆمه‌ڵه‌ى ویفاق رِایگهیاند:
ده‌نگده‌رانى به‌حرێن بوێرانه به‌ژدارى هه‌ڵبژاردنیان كرد و به‌په‌رۆشه‌وه ده‌نگیان بۆ چاكسازى دا له ولاَتدا، و به‌بێ ئه‌وه سڵ له ترس و تۆقاندن بكه‌نه‌وه.