نه‌ژاد: ئێران هاوشانى ئه‌مه‌ریكا زلهێزى جیهانه‌

نه‌ژاد: ئێران هاوشانى ئه‌مه‌ریكا زلهێزى جیهانه‌

گولاَن/ساڵح محمد
سه‌رۆك كۆمارى ئێران ولاَته‌كه‌ى به‌ زلهێزى جیهان ناوبرد و ئاماژه‌ى به‌وه‌دا كه‌ ئێران هاوشانى ئه‌مه‌ریكا ولاَتێكى زلهێزى جیهانه‌.

(مه‌حمود ئه‌حمه‌دى نه‌ژاد) سه‌رۆك كۆمارى ئێران رِایگه‌یاند:
دواى چه‌ند ساڵێكى تر ئاستى هاولاَتیانى ئێران ده‌گاته‌ به‌رزترین ئاست له‌ جیهاندا و ئاستى خه‌ڵكى ئێران له‌به‌رزبونه‌وه‌دایه‌ و پێشبینى ده‌كرێت دواى 15 ساڵى تر ئاستى ئێران بگاته‌ به‌رزترین ئاست بۆیه‌ ئێران له‌گه‌ڵ هیچ ولاَتێكى جیهان به‌راورد ناكرێت.
گوتیشى: ئێران یه‌كێكه‌ له‌ ولاَته‌ زلهێزه‌كانى جیهان و هاوشانى ئه‌مه‌ریكا دوو ولاَتى زلهێزى جیهانن.

مه‌حمود ئه‌حمه‌دى نه‌ژادى سه‌رۆك كۆمارى ئێران ئاماژه‌ى به‌وه‌دا كه‌ ولاَتانى خۆرئاوا ناتوانن رِكابه‌رى ئێران بكه‌ن، و هیچ هیوایه‌كیان به‌رامبه‌ر ئێران نه‌ماوه‌.
Top