ئه‌نجومه‌نی ئاسایش سه‌ربه‌خۆیی فه‌له‌ستین تاووتوێ دەكات
ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان دۆسیه‌ی داوای سه‌ربه‌خۆیی فه‌له‌ستینی خراوه‌ته به‌ر ده‌ست و له دوانیوه‌ڕۆی دووشه‌مه 26ی ئه‌یلول به كاتی نیۆیۆرك ده‌ستی كردووه به تاوتوێ كردنی دۆسیه‌كه.
به‌پێی پێڕه‌و و پڕۆگرامی ئه‌نجومه‌نی ئاسایش و نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان، بۆ ئه‌ندامیه‌تی فه‌له‌ستین له نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان پێویسته لانیكه‌م 9 ئه‌ندام له كۆی 15 ئه‌ندامه‌كه‌ی ئه‌نجومه‌نی ئاسایش، ده‌نگی به‌ڵێ بده‌ن. هاوكات ئه‌مه‌ریكا هه‌ڕه‌شه‌ی ڤیتۆ كردنی داواكه‌ی كردووه.
دیپلۆماتكاره‌كانی نیۆیۆرك ده‌ڵێن تا چه‌ند هه‌فته‌ی داهاتوو داواكاریه‌كه‌ی فه‌له‌ستین ناخرێته پرۆسه‌ی ده‌نگدانه‌وه و له‌و ماوه‌یه‌دا هه‌موو ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی ئاسایش له قاڵبی كۆمیته‌یه‌كی تایبه‌تدا بۆچوونی خۆیان دوای تاوتوێ كردنی داوای فه‌له‌ستینیه‌كان راده‌گه‌یه‌نن.
له ئه‌گه‌ری ره‌تكردنه‌وه‌ی داوای فه‌له‌ستین له ئه‌نجومه‌نی ئاسایش، كۆڕی گشتیی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان ده‌توانێت له پرۆسه‌یه‌كی ده‌نگداندا، فه‌له‌ستین وه‌ك وڵاتێك به ره‌سمی بناسێت كه ئه‌ندامی ئه‌و رێكخراوه نیه.