پێنجه‌مین كۆنفرانسی نێوده‌وڵه‌تی پشتیوانی له فه‌له‌ستینیه‌كان له تاران ده‌ستی پێده‌كات
خامه‌نه‌یی سه‌رۆكی ئێران له وته‌یه‌كیدا داوای به‌ڕێوه‌چوونی راپرسی له‌له‌لایه‌ن فه‌له‌ستینیه‌كانه‌وه كرد و وتی،\" ده‌بێ رۆژئاوا مافی فه‌له‌ستینییه‌كان به‌ڕه‌سمی بناسێت\"".
هه‌ر له‌و كۆنفرانسه‌دا عه‌لی لاریجانی سه‌رۆكی په‌رله‌مانی ئێران و ئه‌حمه‌دی نه‌ژاد سه‌رۆك كۆمار و سادق لاریجانی سه‌رۆكی ده‌زگه‌ی دادوه‌ری ئێران به‌شدارن.
به‌وته‌ی راپۆرتی ئاژانسی فه‌رمی كۆماری ئیسلامی ئێران ئیرنا به‌رپرسان و كه‌سایه‌تیه سیاسیه‌كان زیاتر له 50 ولاتی ئیسلامی نائیسلامی له‌و كۆنفرانسه‌دا به‌شدارن كه سه‌رۆك په‌رله‌مانه‌كانی وڵاتانی لوبنان، عێراق، قه‌ته‌ر، ئه‌فغانستان و ئه‌ندونیزیا به‌شدارن، ئیبراهیم جه‌عفه‌ری سه‌رۆك وه‌زیرانی پێشووی عێراق و ده‌سته‌یه‌ك له وڵاتانی زیمبابۆی، ماڵاوی، به‌نگلادێش، عه‌مان، جه‌زائیر، بولیۆی، فیرفیزستان، له‌هێستان، دانیماركن كانه‌دا و پاكستان له‌و كۆنفرانسه‌دا به‌شدارن.
ئه‌و كۆنفرانسه دوو رۆژ به‌رده‌وام ده‌بێت و بیست ساڵ پێش ئێستا یه‌كه‌مین خولی ئه‌و كۆنفرانسه له تاران به‌رێوه‌چووه."