بڕیاره تورکیا مانۆڕی سه‌ربازی له نزیـک سـنووری سوریا ئه‌نجامبدات
بڕیاره ئه‌م مانۆڕه له 5 هه‌تا 13 ی مانگی ده له نزیـک سـنووری سوریاوه به‌ڕێوه‌بچێت، ئه‌مه‌ش ڕه‌نگه هاوکات بێت له‌گه‌ڵ سه‌ردانه چاوه‌ڕوانکراوه‌که‌ی سه‌رۆک وه‌زیر ڕه‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆگان بۆ که‌مپـی په‌نابه‌ران له هه‌تای.
تورکیا پـێشـتر په‌یوه‌ندی باشی له‌گه‌ڵ سوریادا هه‌بوو، وه‌لێ به‌هۆی پـشـتگوێخستنی به‌شـار ئه‌لئه‌سه‌د بۆ داواکه‌ی ئه‌ردۆگان بۆ ڕاگرتنی سه‌رکوتکردن و ده‌سـتکردن به چاکسـازی گرژیـیه‌کی زۆر له نێوان ئه‌و دوو وڵاته‌دا په‌یدابووه.
تورکیا بڕیاری قه‌ده‌غه‌ی ڕه‌وانه‌کردنی چه‌کی بۆ سوریا ده‌رکردووه و پـێشـبینی ده‌کرێت ئه‌ردۆگان سـزای زیاتریش ڕابگه‌یه‌نێت له میانه‌ی سه‌ردانیدا بۆ هه‌تای.
-VOA