لایه‌نگرانی قه‌زافی و هێزه‌کانی حکومه‌تی کاتی لیبیا له ته‌رابلوس به یه‌کداده‌ده‌ن
راپۆرته‌کان ئاماژه‌ی ئه‌وه ده‌ده‌ن که ئه‌مڕۆ پێکدادان له نێوان هێزه‌کانی حکومه‌تی کاتی لیبیا و له نێوان لایه‌نگرانی قه‌زافی ده‌ستپێکرد ئه‌وانه‌ی که له ته‌رابلوسی پایته‌خت گردبوونه‌وه‌یه‌کیان سازکرد. له لایه‌کی تره‌وه جه‌نگاوه‌رانی حکومه‌تی کاتی لیبیا وا خۆیان رێکده‌خه‌نه‌وه و ئاماده‌ده‌که‌ن بۆ دوا هه‌وڵیان بۆ کۆنترۆڵکردنی شارۆچکه‌ی سرت، ئه‌وه‌ی شوێنی له‌دایکبوونی سه‌رۆکی پێشووی لیبیا موعه‌ممه‌ر قه‌زافیه.
له‌و باره‌یه‌وه، جه‌نگاوه‌رانی ئه‌نجومه‌نی کاتی حکومڕانی لیبیا ده‌ڵێن هیزه‌کانی لایه‌نگری قه‌زافی له پانتایـیهک به ڕووبه‌ری نزیکه‌ی 2 کیلۆمه‌تر دا گۆشه‌گیرکراون.
پـزیشکانی له نه‌خۆشخانه‌ی به‌ره‌ی جه‌نگ ده‌ڵێن له ئاکامی شه‌ڕوپێکدادانی دوێنێدا به‌لای که‌م 2 جه‌نگاوه‌ری ئۆپۆزسیۆن کوژران و هه‌روه‌ها 23 ی دیکه برینداربوون. هه‌ر سه‌باره‌ت به شه‌ڕی دوێنێ له شاری سرت ئه‌نجومه‌نی حکومڕانی کاتی لیبیا ده‌ڵێن، به‌هۆی توپبارانی چڕوپڕی هێزه‌کانی که لایه‌نگری قه‌زافی ، هه‌ربۆیه جه‌نگاوه‌رانی حکومه‌تی کاتی لیبیا ناچڕبوون له هه‌ندێ ناوچه‌ی شاره‌که پاشه‌کشێ بکه‌ن.
ئه‌وه‌ی شایانی باسه، هێزه‌کانی شۆڕشگێڕانی لیبیا له دوایه‌دا پێشه‌ڕه‌وی مه‌زنیان له شاری سرت به‌ده‌ست هێناوه و له رۆژی سێشه‌ممه‌ی ڕابردودا ده‌ستیان گرت به‌سه‌ر باره‌گای سه‌ره‌کی پۆلیس و پێشتریش جه‌نگاوه‌رانی لیبیا کۆنترۆڵی نه‌خۆشخانه‌ی سه‌ره‌کی شاره‌که‌یان کرد.