به‌شار ئه‌سه‌د ده‌ڵێ ده‌ستووری سوریا به ته‌واوی ده‌گۆڕێت
دانانی ده‌ستوورێکی نوێ بۆ سوریا یه‌کێ له داواکارییه سه‌ره‌کییه‌کانی خه‌ڵکی راپه‌ڕیوی ئه‌م وڵاته‌یه که له ناوه‌ڕاستی مانگی مارسی رابردووه ده‌ستی پێکردووه و تا ئێستا نزیکه‌ی 3هه‌زار کوژراوی لێکه‌وتۆته‌وه.
ئه‌م ڕاپه‌ڕینه که به توندی له لایه‌ن ده‌سته‌ڵاتی سوریاوه سه‌رکوت ده‌کرێت هه‌روا خوازیاری ده‌ست له‌کار کێشانه‌وه‌ی به‌شار ئه‌سه‌ده.
ئاژانسی هه‌واڵی سوریا وێرای راگه‌یاندنی ئه‌م هه‌واڵه ده‌ڵێت لیژنه‌ی ریکخستنی ره‌شنووسی ده‌ستوور پێویسته له ماوه‌ی چوار مانگه‌که‌دا کاری خۆی ته‌واو بکات.
هاوکات له گه‌ڵ بڵاو بوونه‌وه‌ی ئه‌م هه‌واڵه، ئاژانسی مسریی \"رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست\"" رایگه‌یاند ئه‌مڕۆ، یه‌کشه‌ممه، وه‌زیرانی ده‌ره‌وه‌ی کۆمکاری عه‌ره‌بی سه‌باره‌ت به بارودۆخی سوریا کۆ ده‌بنه‌وه."