ئاژانسی وزه‌ی ناو‌کی بڕیارێکی دیکه‌ی له دژی ئێران ده‌رکرد
بڕیارنامه‌که‌ی ئاژانس وتووێژی ئێران و ئاژانس به رێگاچاره‌ی بنه‌ڕه‌تی ده‌ناسێنێت و داوا له ئێران ده‌کات \"به ته‌واوی و بێ فه‌وتاندنی کات، به کرده‌وه ئه‌م پێداویستییانه جێبه‌جێ بکات که له بڕیارنامه‌کانی ئه‌نجومه‌نی ئاسیشدا باسیان لێوه‌کراوه.
بڕیارنامه‌که‌ی ئاژانس دوابه‌دوای نوێترین راپۆرتی سه‌رۆکی ئاژانسی وزه‌ی ناو‌کی په‌سند کرا که ئه‌م شیمانه‌یه ده‌بزوێنێت کۆماری ئیسلامی خه‌ریکی دروست‌كردنی چه‌کی ناو‌کی بیت.
له کۆی 35 ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی ده‌سته‌ڵاتدارانی ئاژانسی نێوده‌وڵه‌تیی وزه‌ی ناو‌کی، 32 وڵات ده‌نگی ئه‌رێنییان به بڕیارنامه‌که داوه و وڵاتانی کوبا و ئیکوادۆر ده‌نگی نه‌رێنی و ئه‌ندۆنسیاش ده‌نگی بێلایه‌نی پێ داوه.
بڕیارنامه‌که راده‌ستی ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی رێکخراوی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان ناکرێت و هه‌روها بۆ وه‌ڵام دانه‌وه‌ی ئێران کاتێکی سنوورداری دیاری نه‌کردووه. به‌ڵام \""یوکیا ئامانۆ\""ی سه‌رۆکی گشتی ئاژانسی نێوده‌وڵه‌تیی وزه‌ی ناو‌کی، راسپێردراوه هه‌تا مانگی مارسی ساڵی داهاتوو، سه‌باره‌ت به شێوازی هه‌ڵسه‌وکه‌وتی ئێران له به‌رانبه‌ر بڕیارنامه‌که‌دا راپۆرتێک بۆ به‌ردم ئه‌نجومه‌نی ده‌سته‌ڵاتداری ئاژانس ئاماده بکات.
ئاژانسی هه‌واڵی فه‌ره‌نسا، بڵاوی کرده‌وه: عه‌لی ئه‌سغه‌ر سوڵتانیه\""، نوێنه‌ری ئێڕان له ئاژانسی نێوده‌وڵه‌تیی وزه‌ی ناوکیدا دوای ده‌رچوونی بڕیارنامه‌که، ئه‌م بڕیاره‌ی به ناپسپۆڕانه، نارێک و نایاسایی و سیاست لێدراو ناساندووه.
سوڵتانیه دوابه‌دوای په‌سندکرانی بڕیارنامه‌که، له پرێس‌کۆنفرانسێکی په‌یامنێراندا به‌شداریی تێدا کرد و گوتی: هه‌تا ئێستا بڕیارنامه‌ی زۆر له لایه‌ن ئاژانس و رێکخراوی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووکانه‌وه له دژی ئێران ده‌رکراون، به‌ڵام ئێمه بێ‌ئه‌وه‌ی له‌به‌ر‌چاویان بگرین، درێژه‌مان به کاری خۆمان داوه.
نوێنه‌ری ئێران، یۆکیا ئامانۆی سه‌رۆکی ئاژانسی وزه‌ی ناوکیی به‌وه تۆمه‌تبار کرد که له راپۆرته‌که‌یدا ئاماژه‌ی به ناوی پسپۆڕانی ناوکیی ئێران کردووه و گوتی: هه‌ر کاتێک ئم پسپۆڕانه له‌لایه‌ن هه‌رکه‌س و لایه‌نێکه‌وه تیرۆر بکرێن، ئه‌وه ئامانۆ وه‌ک به‌شداری تاوانه‌که ده‌ناسرێت.
سوڵتانیه هه‌روه‌ها گوتی : وڵاته‌که‌ی له پیتاندنی یۆرانیوم به‌رده‌وام ده‌بێت.
وڵاتانی خۆرئاوا له سه‌رووی هه‌موویانه‌وه ئه‌مه‌ریکا، ئێران به‌وه تۆمه‌تبار ده‌که‌ن که به مه‌به‌ستی دروست کردنی چه‌کی کۆمه‌ڵکوژی ناو‌کی خه‌ریکی پیتاندنی یۆرانیۆمه، به‌ڵام ئێران به‌رده‌وام ئه‌وه به‌درۆ ده‌خاته‌وه و ده‌ڵێت بۆ به‌رهه‌م هێنانی وزه‌ی کاره‌با و کاری خزمه‌تگوزاری یۆرانیۆم ده‌پیتێنێت."