ئه‌سه‌د: توركیا ده‌یه‌وێت ئیمپراتۆریه‌تی عوسمانی زیندوو بكاته‌وه
به‌شار ئه‌سه‌د له چاوپێكه‌وتندا له‌گه‌ڵ ژماره‌یه‌ك له گه‌نجانی سوری له كۆشكی شه‌عب له دیمه‌شق له‌باره‌ی بڕیاره‌كانی كۆمه‌ڵه‌ی وڵاتانی عه‌ره‌بی دژی سوریا رایگه‌یاند: له داهاتوودا زۆربه‌ی وڵاتانی عه‌ره‌بی كه دژی سوریا هه‌ڵوێستیان وه‌رگرتووه په‌شیمان ده‌بنه‌وه‌و داوای لێبووردن له سوریا ده‌كه‌ن.
سه‌رۆكی سوریا وتیشی: بڕیاره‌كانی كۆمه‌ڵه‌ی وڵاتانی عه‌ره‌بی دژی سوریا شتێكی تازه نییه، ئه‌وان هه‌ر وا بوون، ئێمه عه‌ره‌بین و له شوناس و پێناسی عه‌ره‌بی خۆمان ده‌ست هه‌ڵناگرین.
ئه‌سه‌د له‌باره‌ی هه‌ڵوێسته‌كانی توركیا سه‌باره‌ت به سوریا وتی: توركیا له مێژه ده‌یه‌وێت ئیمپراتۆریه‌تی عوسمانی زیندوو بكاته‌وه، به‌ڵام ناتوانێت و توانای ئه‌و كاره‌ی نییه، توركیا له‌ڕێگه‌ی حزبه ئیسلامییه‌كانه‌وه ده‌یه‌وێت نفوز بكاته ناوی جیهانی عه‌ره‌بییه‌وه بۆیه به‌و شێوه‌یه دژی سوریا هه‌ڵوێست وه‌رده‌گرێت.
سه‌رۆكی سوریا وتیشی: هیوادارم وامان لێنه‌كه‌ن كه ئاڵای توركیا بسووتێنین، چونكه ئه‌و ئاڵایه گه‌لی توركیا شانازی پێوه ده‌كات.
ئه‌سه‌د له به‌شێكی تر قسه‌كانیدا وتی: ئێمه ده‌زانین هه‌تا وه‌ڵامی ئێمه بۆ ئه‌مریكا \"نا \"" بێت ئێمه هه‌رگیز ناحه‌سێینه‌وه، چونكه ئه‌مریكاو هه‌ندێك له وڵاتانی ناوچه‌كه‌و دراوسێ هه‌میشه دژی سوریا سه‌رقاڵی پیلانگێڕانن و دووباره‌ی ده‌كه‌ینه‌وه ئێمه هه‌رگیز له به‌رامبه‌ر ئه‌مریكا چۆك داناده‌ین و وه‌ڵامی ئێمه بۆ داخوازییه‌كانی ئه‌مریكا وشه‌ی \""نه‌خێر\"" ـه ."