یه‌مه‌ن.. له 21ی شوباتی داهاتوودا هه‌ڵبژاردن به‌ڕێوه‌ده‌چێت
عه‌بد ره‌به مه‌نسور جێگری سه‌رۆكی یه‌مه‌ن رایگه‌یاند: له مانگی دووه‌می ساڵی 2012 هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكایه‌تی وڵات به‌ڕێوه ده‌چێت به‌وه‌ش كۆتایی به‌و ره‌وشه ناهه‌مواره دێت كه یه‌مه‌نی به‌ره‌و لێواری شه‌ڕی ناوخۆ برد‌و و بووه هۆی كوژرانی ژماره‌یه‌كی زۆر له خه‌ڵكی ئه‌و وڵاته.
به‌پێی رێكه‌وتننامه‌كه‌ی نێوان حكومه‌ته‌كه‌ی عه‌لی عه‌بدوڵڵا ساڵح و ئۆپۆزسیۆن، ناوبراو تا كاتی هه‌ڵبژاردن به‌شێوه‌یه‌كی ره‌مزی وه‌ك سه‌رۆك ده‌مێنێته‌وه و كۆی ده‌سه‌ڵاته‌كانی له‌لایه‌ن جێگره‌كه‌یه‌وه پیاده ده‌كرێت.