ئه‌ردۆگان: فه‌ڕه‌نساش له جه‌زائیر كۆمه‌ڵكوژی كردووه
پاش ئه‌وه‌ی په‌رله‌مانی فه‌ڕه‌نسا له پڕۆژه یاسایه‌كدا توركیای به تاوانبار ناساند له‌سه‌ر مه‌سه‌له‌ی كۆمه‌ڵكوژی ئه‌رمه‌نه‌كان، ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆگان سه‌رۆك وه‌زیرانی توركیا زۆر به‌توندی ره‌خنه‌ی له فه‌ڕه‌نسا گرت و رایگه‌یاند: فه‌ڕه‌نسا خۆی له جه‌زائیر تووشی تاوانێكی مرۆیی گه‌وره بووه و كۆمه‌ڵكوژی كردووه، ئه‌گه‌ر ساركۆزی ئاگادار نییه با له باوكی بپرسێت ئه‌و كاته‌ی كه له جه‌زائیر بووه‌و ئاگاداری ئه‌و تاوانانه بووه كه له‌و وڵاته كراون.
ئه‌ردۆگان وتیشی: دڵنیام باوكی ساركوزی ده‌توانێت زۆر شت له‌باره‌ی تاوانه‌كانی فه‌ڕه‌نسا له جه‌زائیر بۆ كوڕه‌كه‌ی بگێرێته‌وه .
سه‌رۆك وه‌زیرانی توركیا ئاشكراشیكرد كه فه‌ڕه‌نسا له ساڵی 1945 دا گه‌وره‌ترین تاوانی ده‌رهه‌ق به دانیشتووانی جه‌زائیر كردووه‌و له‌نێوان ساڵانی 1945 تا 1962 زیاتر له 15% ی خه‌ڵكی جه‌زائیر كوژراون.
ناوبراو راشیگه‌یاند: با ساركۆزی باش بزانێت له‌و ساڵانه‌دا له جه‌زائیریان ده‌سته به ده‌سته خه‌ڵكیان ده‌خسته ناو ئاگر و ده‌یان سووتاند، ئایا ئه‌مه كۆمه‌ڵكوژی نییه؟.
ئه‌ردۆگان وتیشی: ئه‌و هه‌نگاوه‌ی په‌رله‌مانی فه‌ڕه‌نسا له‌ڕاستیدا جۆرێك پڕوپاگه‌نده‌ی هه‌ڵبژاردنه‌كانه، ساركۆزی بۆئه‌وه‌ی ده‌نگی ئه‌رمه‌نه‌كانی فه‌ڕه‌نسا له هه‌ڵبژاردنه‌كانی داهاتووی فه‌ڕه‌نسا بۆ لای خۆی راكێشێت به‌دژی توركیا و له قازانجی ئه‌رمه‌نه‌كان هه‌نگاو ده‌نێت.
له به‌رامبه‌ر قسه‌كانی ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆگان، ساركۆزی سه‌رۆكی فه‌ڕه‌نسا رایگه‌یاند: توركیا خاوه‌نی شارستانییه‌تێكی مه‌زنه، من رێز له بۆچوونی توركیای دۆست ده‌گرم، به‌ڵام ده‌بێ رێز دوولایه‌نه بێت.