حكوومەتى نوێى تونس متمانەى وەرگرت

حكوومەتى نوێى تونس متمانەى وەرگرت
ئێوارەى دوێنێ هەینى ئەنجوومەنى نیشتماینى تونس (پەرلەمان) بە زۆرینەى دەنگ متمانەى بەخشییە ئەو كابینەیەى حەمادى ئەلجەبالى سەرۆكى حكوومەتى نوێ پێشكیشى كرد.

دواى گفتوگۆیەكى درێژ كە رۆژێكى تەواوى خایاند، حكوومەتەكە بە دەنگى زۆرینەى 154 ئەندامى پەرلەمان و نەیاریى 38 ئەندام و بێدەنگیى 11 ئەندام، متمانەى وەرگرت.

رۆژى پێنجشەمى رابردوو جەبالى، كە ئەمیندارى گشتیى حزبى نەهزەى ئیسلامیى تونسییە و حزبەكەى لە یەكەم هەڵبژاردنى دواى زینولعابدین بن عەلیدا زۆرینەى دەنگەكانى بەدەست هێنا و پۆستە وەزارییە سەرەكییەكانى حكوومەتیشى بەركەوتووە، كابینە و بەرنامەى حكوومەتەكەى پێشكێشى پەرلەمان كرد.

لە كابینەكەدا كە لە 30 وەزیر و 11 وەزیرى دەوڵەت پێك دێ، وەزارەتەكانى ناوەخۆ و دەرەوە و داد بەر حزبى نەهزە كەوتوون.

عەلى لعرەیز، 53 ساڵ كە بەندكراوى سیاسی و ئەندامى مەكتەبی تەنفیزیى نەهزەیە وەزارەتى ناوەخۆ، رەفیق عەبدولسەم زاواى راشد غەنووشى سەرۆكى حزب وەزارەتى دەرەوە و نورەدین ئەلبوحەیرى گۆتیارى نەهزە وەزارەتى دادیان وەرگرتووە.

هەندێ لە ئەندامانى پەرلەمان رەخنەیان لە دانانى زاواكەى غەنووشى گرت، وەزیرى دەرەوەیش وەڵامى دایەوە \"بۆ من شەرەفە زاواى غەنووشى بم، بەڵام دانانم لەو پۆستەدا هیچ پێوەندییەكى بەو خزمایەتییەوە نییە، بگرە بەهۆى لێوەشاوەییمەوە دانراوم\"".

نەهزە ژمارەیەك وەزارەتى ترى وەرگرتووە، لەوانە وەزارەتەكانى تەندروستى و خوێندنى باڵا و ژینگە و كشتوكاڵ و گەشەپێدان و وەبەرهێنان و هاوكاریى ناودەوڵەتى و مافى مرۆڤ.

هەریەك لە حزبى كۆنگرە لەپێناو كۆمارى و بارستەى لەپێناو كار و ئازادیەكان و چەند بێلایەنێكیش لە حكوومەتەكەدا بەشدارن.

تاكە وەزارەت وەك خۆى ماەتەوە وەزارەتى بەرگرییە و عەبدولكەریم ئەلزوبێدى، وەك كەسایەتییەكى بێلایەن لە پۆستەكەى خۆیدا هێڵرایەوە. وارگەى رادیۆ \""سەوا\"" گواستیەوە."
Top