نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان ته‌قینه‌وه‌كه‌ی دیمه‌شق ئیدانه ده‌كات
ئه‌نجومه‌نی ئاسایش سه‌ره‌خۆشی خۆیان گه‌یانده كه‌سوكاری قوربانیانی ته‌قینه‌وه‌كه نه‌ك حكومه‌تی سوریا هه‌روه‌ك پیش‌تر سه‌ره‌خۆشیان ده‌گه‌یانده حكومه‌ته‌كان.
له لایه‌كی دیكه‌وه سه‌باره‌ت به گرتنه‌به‌ری هه‌ڵوێستێك به‌رامبه‌ر به ناڕه‌زاییه به‌رده‌وامه‌كانی سوریا ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی ئاسایش نه‌یان توانیوه به‌سه‌ر ناكۆكیه‌كانیان زاڵ‌بن و له ده‌ركردنی بڕیاریك له‌مباره‌یه‌وه سه‌كه‌وتوو نه‌بوون.
ئه‌ندامانی ئه‌و ئه‌نجومه‌نه له سه‌ر ئه‌و به‌یاننامه‌یه‌ی كه روسیا دایڕشتووه، رێكنه‌كه‌وتوون، كه تێیدا ستایشی بڵاوكردنه‌وه‌ی چاودێرانی كۆمكاری عه‌ره‌بی ده‌كات و داوا له هه‌ردوو لایه‌ن حكومه‌ت و ئۆپۆزسییۆن ده‌كات دان به‌خۆیان دا بگرن.
و‌ڵاتانی رۆژئاواش رایانگه‌یاند، ئه‌و به‌یاننامه‌یه هاوسه‌نگ نییه، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی خۆی له قه‌ره‌ی ئه‌و پیشێلكاریانه‌ی له مافه‌كانی مرۆڤ نادات كه حكومه‌تی سوریا ده‌یكات.
تائیستاش ئه‌نجومه‌نی ئاسایش له‌سه‌ر پڕۆژه‌كه‌ی روسیا بۆ دوو به‌ره دابه‌شبوون، نوێنه‌ری ئه‌ڵمانی پیته‌ر ویتیچ وتی، ئه‌و پرۆژه بڕیاره \"به‌س نییه\""، به‌ڵام هاوتا روسییه‌كه‌ی فیتالی چۆركین رۆژئاوای تۆمه‌تباركرد به‌وه‌ی ده‌یانه‌وێ جه‌وهه‌ری پڕۆژه بڕیاره‌كه ده‌ستكاری ده‌كه‌ن، بۆ ئه‌وه‌ی له‌گه‌ل پلانه‌كه‌یان بۆ گۆڕینی سیسته‌می ده‌سه‌ڵات له دیمه‌شق بگونجێت."