ئه‌م هه‌فته‌یه له‌توركیا رادارێكی ناتۆ به‌گه‌ڕ ده‌خرێت
ئه‌مڕۆ رۆژنامه‌ی حورییه‌ت له‌زاری ئه‌و به‌رپرسه‌وه، كه ئاماژه‌ی به ناسنامه‌كه‌ی نه‌كردوه بڵاویكرده‌وه، له‌م هه‌فته‌یه‌دا رادارێكی وریاكه‌ره‌وه‌ی پێش وه‌ختی ناتۆ له‌دژ موشه‌كه بالستیه‌كان له‌شاری ملاتیای باشووری خۆرهه‌ڵاتی توركیا ده‌كه‌وێته گه‌ڕ.
هاوكات ئه‌و به‌رپرسه ته‌ئكیدی له‌وه‌كرده‌وه كه به‌گه‌ڕخستنی سیستمی راداریی له‌وڵاته‌كه‌یاندا بۆ دژایه‌تیكردنی هیچ وڵاتێكی ده‌وروبه‌ر نییه به‌تایبه‌تیش ئێران.
شیاوی ئاماژه‌یه به‌گه‌ڕخستنی سیستمی راداریی له توركیا بووه‌ته مایه‌ی نیگه‌رانی حكومه‌تی ئێرانی و پێشتریش تاران هه‌ڕه‌شه‌ی له‌كارخستنی ئه‌و سیستمه‌ی كردبوو.