ئێران بۆماوه‌ی 10 رۆژ مانۆرِێكی سه‌ربازیی سازده‌كات
ئه‌و مانۆرِه سه‌ربازییه‌ی ئێران،كه له‌رۆژی دوێنێوه ده‌ستپێكردووه، ناویلێنراوه \"ویلایه‌تی 90\"" .
له‌وباره‌یه‌وه ئاژانسی خوێندكاریی ئێرانی له‌سه‌ر زاری ئه‌دمیراڵ حه‌بیبوڵڵا سه‌یاری فه‌رمانده‌ی هێزه ده‌ریاییه‌كانی وڵاته‌كه‌ی بڵاویكرده‌وه، كه مانۆرِه‌كه له ناوچه‌یه‌كی فراوانی ده‌ریای عومان و ئۆقیانووسی هیندی به‌رِێوه‌ده‌چێت، كه پانتاییه‌كه‌ی 2 ملیۆن كیلۆمه‌تر دووجایه.
هاوكات هێزه ده‌ریاییه‌كانی ئێران له‌و مانۆرِه‌دا نوێترین ته‌كنه‌لۆژیاو ئامێری جه‌نگی به‌كارده‌هێنێت، ئه‌مه جگه له‌به‌كارهێنانی ژێرئاویی و چه‌ندان جۆریتری كه‌شتی جه‌نگی و فرِۆكه و كۆپته‌ری سه‌ربازیی و موشه‌كی زه‌مین به‌ده‌ریا.
وه‌ك ئه‌و سه‌رچاوه‌یه‌ش ئاماژه‌ی پێكردوه له‌قۆناغه‌كانی ئه‌و مانۆرِه ده‌ریاییه‌دا مه‌شق و راهێنان ده‌كرێت له‌سه‌ر به‌ره‌نگاریبوونه‌وه‌ی دوژمن و نمایشكردنی هێز."