خۆپێشاندانی یه‌مه‌ن حه‌وت کوژراوی لێکه‌وته‌وه
به پێی هه‌واڵی بی.بی.سی، ئه‌م سه‌رچاوانه ده‌ڵێن، خۆپێشانده‌ران دژی سه‌رۆککۆمار (عه‌لی عه‌به‌وڵڵا ساڵح) دروشمیان به‌رز کردووه‌ته‌وه و ژنێکیش له ناو کوژراوانی خۆپێشانده‌ران دایه.
خۆپێشانده‌ران که نزیکه‌ی 100هه‌زار که‌س ده‌بوون، رۆژی سێ‌شه‌ممه له شاری (تائێز)ی باشووری ئه‌م وڵاته‌وه ده‌ستیان به خۆپێشاندانه‌که کرد و دوای 270 کیلۆمێتر رێپێوان، ئێواره‌ی رۆژی شه‌ممه گه‌یشتنه شاری (سه‌نعا). هێزه ئه‌منییه‌کانی پایته‌خت به گازی فرمیسک‌هێن پێشوازییان لێکردون و زیاتر له 30 که‌س به هۆی گازی فرمیسك‌هێن و ته‌قه‌ی هێزه ئه‌منیه‌کانه‌وه بریندار کراون.