گرووپێكی توندڕه‌وی ئیسلامی، چه‌ندین كڵێسه‌ی له نیجریا ته‌قانده‌وه
به‌پێی هه‌واڵی میدیاكان له‌مباره‌یه‌وه، ته‌قینه‌وه‌كان له ئه‌بوجا پایته‌ختی نیجریا و هه‌روه‌ها له شاری جۆس له ناوه‌ندی نیجریا و له شاری داماتورو له باكووری ئه‌و وڵاته روویداوه.
گرووپی ئیسلامیی (بوك‌و حه‌رام) به‌رپرسیارێتیی ئه‌و هێرشه تیرۆریستیانه‌ی وه‌ئه‌ستۆ گرتووه. ئه‌م گرووپه توندڕه‌وه ئیسلامیه خوازیاری دامه‌زراندنی حكوومه‌تێكی ئیسلامیه له نیجریا. ناوی ئه‌م گرووپه به زمانی ناوچه‌یی هائوسا، به واتای \"حه‌رام بوونی په‌روه‌رده‌ی رۆژئاواییه\"".
هه‌ر به‌هۆی شه‌ڕ و پێكدادانی چه‌كدارانی ئه‌م گرووپه له‌گه‌ڵ هێزه‌كانی سوپای نیجریا له باكووری ئه‌و وڵاته، له ماوه‌ی چه‌ند رۆژی رابردوودا لانیكه‌م 70 كه‌س كوژراون."