سێشەممە چاودێرانی عەرەب سەردانی حمس دەکەن
سەرچاوەکە راشیگەیاند , ھەڵبژاردنی شاری حمس بۆ سەردانیکردن لەوەوە سەرچاوەی گرتووە ئەم شارە زۆرترین پشێوییەکان بەخۆیەوە دەبینێت.
نێردەی چاودێرانی عەرەب پێکھاتوون لە ١٥٠ کەس و بڕیارە ئەمڕۆ ٢٠ کەسیان بگەنە دیمەشقی پایتەخت و لەبەیانیەوە سەردانی ھەریەکە لە شارەکانی حەما , ئەدلەب , قامشلی , تەرسوس , بانیاس و دێر ئەلزور بکەن.
لەلایەکی دیکەوە چاودێری مافەکانی مرۆڤ لەسوریا کە بارەگاکەی لە لەندەنە رایگەیاند, ئەمڕۆ لە ئەنجامی تۆپبارانێکی چڕ ١٣ کەس لە شاری حمس کوژران.