پەرلەمانى توركیا پرۆژەى كرانەوەى دیموكراسى فرەوانتر دەكات

پەرلەمانى توركیا پرۆژەى كرانەوەى دیموكراسى فرەوانتر دەكات
بەمەبەستى گۆڕانكارییكردن لە چەند مادەیەك و فرەوانتركردنى، پەرلەمانى توركیا پرۆژەى كرانەوەى دیموكراسى بەڕووى كورد فرەوانتر دەكات و چەند خاڵێكى گرینگ هەموار دەكات.

بەپێى هەواڵێكى رۆژنامەى \"بوگون\""ى توركى، شەوى رابردوو بەشیر ئەتەڵاى جێگرى سەرۆك وەزیرانى توركیا كە بەرپرسیارەتى بەدواداچوون بۆ پۆزەتیڤكردنى چەند خاڵێك دواى گۆڕانكاریكردن و فرەوانتركردنى بازنەى پرۆژەى كرانەوەى دیموكراسى بەرەو رووى كورد، دۆسێى پرۆژەكەى ئاراستەى پەرلەمان كرد.

ئەتەڵاى لە كۆنگرەیەكى رۆژنامەوانییدا تیشكى خستە سەر گۆڕانكارییەكان و گوتى \""چەند خاڵێكى گرینگ لەناو پرۆژەكەدا زیاد دەكرێ وەك، راگەیاندنى وادەیەكى كراوە بۆ لێبووردنى گشتیی بۆ ئەو چەكدارانەى كە خۆیان رادەستى سوپا و هێزەكانى تەناهیی دەكەن، رێگە بەهەموو جۆرە راوبۆچوونێك دەدرێ بەمەرجى ئاماژەكەر و رێگەخۆشكەر نەبێ بۆ تونوتیژى\"".

زیاتر گوتى \""گۆڕانكارییەكەى ئەمجارە كێشەى كورد لە روانگەى تەناهییەوە دەردەهێنرێ، سزا قورسەكانى ناو یاساى سزاكانى توركیا كە یاساى دژە تیرۆریش لەخۆ دەگرێتەوە چاوی پێدا دەخشێنرێ و ئازادییەكى تەواو بەمافى مرۆڤ دەدرێ و سەرۆك وەزیرانیش بەپەرۆشەوە چاوەڕوانى خێرا تەواوبوونى ئەم گۆڕانكارییە دەكات\"".

\""بەكورتى گۆڕانكارییەكان بریتین لە كەمكردنەوەى وادى گرتن و خێرا ئەنجامدانى دادگەیی و ئاسانكردنى سزاكان بەهەموو شێوەیەك و دادگەییەكان بەپێى ستاندەردى دادگەى مافى مرۆڤى یەكەتیی ئەوروپا دەبێ، هەروەها ئەو كەسانەى كە خۆیان رادەستى سوپا و هێزەكانى تەناهى دەكەن بەمەرجى بەشدارینەكردنیان لە هیچ كردەوەگەلێكى مەترسیدار نەكردبێ، بێ هیچ مەرجێك ئازاد دەكرێن و یاساى نوێی لێبووردن دەیانگرێتەوە\"" ئەتەڵاى واى گوت.

روونى كردەوە \""بەپێى مادەى 215 و 216 و بڕگەى 7ى هەمان مادە لە یاساى دژە تیرۆر كە تێیدا هاتووە هەر كەسێك ئۆجەلان بەرز رابگرێ و بەبەڕێز ناوى ببات، هەر كەسێك شانازى بەئاڵا و لۆگۆى \""پەكەكە\"" بكات و لە چاڵاكییەكاندا بەكارى بهێنێ و پرۆپاگەندەى بۆ بكا، سزاى 10 ساڵ گرتنى بەسەردا دەسەپێنرێ، ئەمەش گۆڕانكارى بەسەردا دەكرێ\"".

لەبارەى ئەندامبوون و لایەنگر بوونى \""پەكەكە\""ەوە ئەتەڵاى گوتى \""پێشتر لە بڕگەى 7ى مادەى 220ى یاساى دژە تیرۆر و سزا قورسەكاندا جیاوازییان لەنێوان ئەندام و لایەنگران نەدەكرد و هەر كەسێك بهاتایە گرتن بەهەمان شێوە لەقەڵەم دەدرا و هەروەها مادەكانى 217 و 280ى هەمان یاسا كە ئاماژە بەكارى رۆژنامەوانیی و میدیا دەكەن ئاراستەكانیان دەگۆڕدرێن و چاو بەم یاسایانەشەوە دەخشێنرێ بۆ ئاسانكردنى سزاكانیان\"".
"
Top