سه‌رۆكی یه‌مه‌ن ته‌نیا بۆ چاره‌سه‌ریی نه‌خۆشی ده‌توانێت سه‌ردانی ئه‌مه‌ریكا بكات
دوای ئه‌وه‌ی (عه‌لی عه‌بدوڵڵا ساڵح) سه‌رۆكی یه‌مه‌ن، شه‌ممه‌ی رابردوو رایگه‌یاند تا كۆتایی گواستنه‌وه‌ی ده‌سته‌ڵات له یه‌مه‌ن، ده‌چێته ئه‌مه‌ریكا، به‌رپرسانی واشنتۆن ده‌ڵێن سه‌رقاڵی وه‌ڵامدانه‌وه‌ی داواكارییه‌كه‌ی سه‌رۆكی یه‌مه‌نن.
ئاژانسی هه‌واڵی (ئاسۆشیته‌دپرێس) له‌مباره‌یه‌وه ده‌ڵێت به‌رپرسێكی ئه‌مه‌ریكا كه ناوی ئاشكرا نه‌كراوه، سه‌باره‌ت به داواكارییه‌كه‌ی (ساڵح) وتوویه‌تی ته‌نیا له حاڵه‌تێكدا رێگه به هاتنی سه‌رۆكی یه‌مه‌ن ده‌درێت كه به مه‌به‌ستی چاره‌سه‌ری نه‌خۆشی بێت.
ئه‌مه له حاڵێكدایه كه (عه‌لی عه‌بدوڵڵا ساڵح) به رۆژنامه‌نووسانی راگه‌یاند كه ته‌ندروستیی زۆر باشه و بۆ ئه‌م مه‌به‌سته سه‌ردانی ئه‌مه‌ریكا ناكات، به‌ڵكوو ته‌نیا به‌نیازه له‌به‌ر چاوی خه‌ڵك و كامێرا‌كان دوور بێت و حكوومه‌تی نیشتمانیی یه‌مه‌ن ئاماده‌كارییه‌كان بۆ هه‌ڵبژاردن جێبه‌جێ بكات.
هه‌تا ئێستا ئه‌مه‌ریكا به ره‌سمی وه‌ڵامی داواكارییه‌كه‌ی سه‌رۆكی یه‌مه‌نی نه‌داوه‌ته‌وه.