كوێت ئاماده‌یی خۆى بۆ چاره‌سه‌ركردنى كێشه هه‌ڵپه‌سێردراوه‌كانى له‌گه‌ڵ عێراق نیشاندا
![كوێت ئاماده‌یی خۆى بۆ چاره‌سه‌ركردنى كێشه هه‌ڵپه‌سێردراوه‌كانى له‌گه‌ڵ عێراق نیشاندا](https://www.gulanmedia.com/public/old_images/news/kwait354521121yq4041.jpg )
له به‌یاننامه‌یه‌كدا ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی كوێت و له رێگه‌ی په‌یوه‌ندیه‌كی ته‌له‌فۆنی نێوان سه‌رۆك وه‌زیرانی كوێت و نوری مالكی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق ئه‌م بابه‌ته تاوتۆی كرا و كوێت ئاماده‌یی خۆی بۆ هاریكاری كردنی عێراق ده‌ڕبڕی .
به‌پێی به‌یاننامه‌كه مالكی دوای داوه‌تكردنی له‌لایه‌ن هاوتا كوێتییهكهی ، ئاماده‌یی خۆی نیشاندا كه له نزیكترین ده‌رفه‌تدا سه‌ردانی كوێت بكات .