گه‌روی هورمز له‌ناوچه‌ی كه‌نداو هه‌راو زه‌نا ده‌نێته‌وه
فه‌رمانده‌ی كه‌شتی گه‌لی پێنجه‌می ئه‌مریكا، كه باره‌گاكه‌ی له وڵاتی به‌حره‌ینه له‌دیدارێكیدا له‌گه‌ڵ كه‌ناڵی پرێس تیڤی رایگه‌یاند: داخستنی گه‌روی هورمز له‌به‌رده‌م هاتوچۆی كه‌شتییه بارهه‌ڵگره‌كاندا به‌واتای به‌ره‌نگاریبوونه‌وه‌ی كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی و ئه‌وه‌ش له‌لایه‌ن ئه‌وانه‌وه قبوڵ ناكرێت.
ئه‌و لێدوانه‌ی ئه‌و فه‌رمانده سه‌ربازییه‌ی هێزه‌كانی مارێنـزی ئه‌مریكا دوای ئه‌وه‌هات، كه فه‌رمانده‌ی ده‌ریایی سوپای پاسدارانی ئێران هه‌ڕه‌شه‌ی داخستنی گه‌روی هورمزی كردبوو.